ئاڤا نیوز
چەند ڕۆژێکی کەم ماوە بۆ بەڕێوەچوونی سەرژمێری گشتی لە عێراق و تاوەکو ئێستا ڕوون نییە چارەنووسی کورد لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دوای ئەم سەرژمێرییە چۆن دەبێت، لایەنە کوردستانییەکانیش لەسەر ئەم پرسە هاوڕان و بە پرسێکی نیشتمانی دادەنێن کە دەبێت بەوردی چاوردێری بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئاڤا میدیا زانیویەتی سەرژمێری بەپێی شوێنی نیشتەجێبوون دەبێت نەک شوێنی ڕەسەنی خۆیان. دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ئامادەکاری تەواوی بۆ پرۆسەکە کردووە، ئەم سەرژمێرییە کاریگەری لەسەر گۆڕینی دیمۆگرافیای دانیشتووان و دیاریکردنی بەشە بودجە و کورسی ئەنجوومەنی نوێنەران دەبێت.
لێدوانە فەرمییەکان: کەمال کەرکووکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پێیوایە، سەرژمێری بەمشێوەیە نەکردنی باشترە لە کردنی.
خەتاب عوسمان، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان لەوبارەیەوە دەڵێت مەترسییەکە لە لادانی نەتەوەیە لە فۆڕمەکەدا.
شوان ڕابەر، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری دووپاتی دەکاتەوە، نابێت مەرامی سیاسی لەپشت سەرژمێرییەوە بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە