ڕاوێژکارێکی سوودانی: سەرۆکوەزیران دەیەوێت کێشە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەربکات
- کوردستان
- 13 تشرینی دووەم

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری سیاسیی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانەکەی ئەمڕۆی سوودانی بۆ هەرێمی کوردستان بە زۆر گرنگ ناو دەبات و دەڵێت، سوودانی دەیەوێت کێشە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەربکات و داواش دەکات "حکومەتێکی بەهێز و هاوسەنگ" لە هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە یاوەری شاندیکی باڵای حکومەتەکەی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەبهان مەلا جیهاد، ڕاوێژکاری سیاسیی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخەی ئێستا ناوچەکە پێیدا تێپەڕدەبێت، سەردانەکەی ئەمڕۆی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان گرنگییەکی گەورەی هەیە، چونکە سەردانەکە جەختکردنەوەیە لە هەڵوێستی یەکگرتووی عێراق و دووپاتکردنەوەی ئەو هەوڵوێستە هاوبەشەیە کە وڵات بەشێک نییە لە ململانێکانی ناوچەکە، هاوکات سەردانەکە بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵە لە دۆسییەی پەیوەندییەکانی دەرەوە.
بەوتەی ئەو ڕاوێژکارەی محەمەد شیاع سوودانی، بەشێکی دیکەی ئامانجی سەردانەکە بۆ تاوتوێکردنی ئەو دۆسییە هەڵپەسێردراوانەیە کە لەبوارەکانی دارایی و نەوت و دۆسییەکانی دیکە لە نێوان بەغدا و هەولێردا ماون، جەختیش دەکاتەوە، لە حکومەتەکەی سوودانیدا هەنگاوی بەرچاو نراون بۆ یەکلاییکردنەوەی زۆرێک لەو دۆسیانە و لەم سەردانەی ئەمڕۆشدا گفتوگۆ لەسەر کێشە هەڵپەسێردراوەکان و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان دەکرێت، لەم بوارەشدا هەردوولا جددین بۆ چارەسەری کێشەکان لە چوارچێوەی دەستووردا.
لەلایەکی دیکەوە: سەبهان مەلا جیهاد ئاشکرایکرد کە سێیەم دۆسیەی سەردانەکەی سوودانی بۆ هەرێمی کوردستان، پەیوەستە بە دۆسیەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، سوودانی هەوڵ دەدات لە نزییکردنەوەی بۆچوونی لایەنەکان ڕۆڵبگێڕێت بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی "بەهێز و هاوسەنگ" لە هەرێمی کوردستان، چونکە باوەڕی وایە بەهێزی هەرێم و پاراستنی یەکگرتووییەکەی لە بەرژەوەندی تەواوی عێراقدایە، سوودانی ئەو پەیامەشی لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانیدا لە هەولێر و دواتریش لە سلێمانی دووپات دەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 چرکە لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت
- هەواڵ
- 2 خولەک لەمەوپێش
سات بە سات؛ ئێران و ئیسرائیل هۆشداریی دەدەن بە هاووڵاتیان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 2 چرکە لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی دزینی 150 ملیۆن دینار و بڕێک زێڕ دەستگیرکرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
400 ناوی دیکە لە کەرکووک چەکی قەرەبووی ماددەی 140ـیان بۆ دەکرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبی شیوعی کوردستان کۆنگرەی هەشتەمی لەشاری دهۆک دەبەستێت