
دوو کارمەند سەرقاڵی ئەنجامدانی سەرژمێری ئەزموونین لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
دوای چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکان لەگەڵ دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان و زیادکردنی تێچووی دارایی تەرخانکراو بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا سەرژمێری لە هەموو پارێزگاکان بەبێ جیاوازی بکرێت.
وێنە گەورەکە: چوارشەممەی ڕابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانی خۆی بۆ پرۆسەی سەرژمێری ڕاگەیاند، داواشی کرد بەهیچ شێوەیەک بۆ مەبەستی سیاسی بەکارنەهێنرێت و هیچ کاریگەرییەکی نەرێنیشی لەسەر جێبەجێکردنی ماددەی 140ـی دەستوور و یەکلاکردنەوەی پرسی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان نەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دوای چارەسەرکردنی پرسە تەکنیکییەکان لەگەڵ دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، زیادکردنی تێچووی دارایی تەرخانکراو بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری و گواستنەوەی ئەو پارەیەی بۆ ئەنجامدانی کارەکانی سەرژمێری پێویست بوو لەلایەن وەزارەتی داراییەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی دوێنێ سێشەممەیدا ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتووانی لە هەموو ناوچەکانی عێراق پەسەند کرد.
لەلایەکی دیکەوە: عەبدولزەهرە هنداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە ئاڤا میدیای گوت، دوای ئەنجامدانی سەرژمێری لە 20 و 21ی ئەم مانگەدا، ڕۆژی 22ی ئەم مانگە دەرئەنجامەکانی سەرژمێریی لە قۆناغی یەکەمدا ڕادەگەیێنرێت کە ژمارەی دانیشتووانی کۆی عێراق و هەر پارێزگایەک بە جیا لەخۆدەگرێت، قۆناغی دووەمیش کە هەموو وردەکارییەکان لەخۆدەگرێت لەنێوان شەش هەفتە بۆ دوو مانگی پێدەچێت و لە سەرەتای ساڵی نوێدا ڕادەگەیێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا