دۆسیەی نەوت تەوەرێکی سەرەکی سەردانەکەی سوودانییە بۆ هەرێمی کوردستان
- عێراق
- 13 تشرینی دووەم

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی پێشوازی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکوەزیران محەممەد شیاع سوودانی، وێنە: KRG
ئاڤا نیوز
دوای بڕیاری حکومەتی عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و هەمواری بڕگەیەکی یاسای بودجە کە تایبەتە بە نەوت، لە سەردانەکەی ئەمڕۆی سوودانیدا بۆ هەرێمی کوردستان دۆسیەی نەوت تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکان دەبێت.
وێنە گەورەکە: 5ی ئەم مانگە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە و تا وردبینیش لە بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی کوردستان تەواو دەبێت، بەغدا بۆ هەر بەرمیلێک بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت 16 دۆلار خەرج دەکات.
لێدوانی فەرمی: سەباح حەیدەر، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دۆسیەی نەوت بەشێکی گرنگە لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و لە سەردانەکەی ئەمڕۆی سوودانیدا بۆ هەرێمی کوردستان یەکێک دەبێت لەو دۆسیانەی گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئاڤا میدیا دەستیکەوتوون، سوودانی لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر، چەند پرسێکی دیکە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات، لەوانە: ئەنجامدانی سەرژمێری، چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەتایبەت بودجە و مووچە، پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان، پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان، دۆخی ناوچەکە دوای دەرچوونەوەی دۆناڵد ترەمپ، کێشەی زەوی جووتیارانی کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل سەرکەوتنە بۆ بەرەی مقاوەمە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جارێکی دیکە هۆشداری دەداتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ درۆن لە ناوچەکانی پارێزگای زیقار دەکەونە خوارەوە