
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەکی باڵا دەنگۆی گەڕاندنەوەی لیستی مووچە بۆ هەولێر ڕەت دەکاتەوە و دەشڵێت، سبەی پێنجشەممە یان یەکشەممەی داهاتوو یەکەم گوژمەی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "بەغدا هەندێک تێبینی لەسەر لیستی مووچە هەبووە و ئێمەش ڕوونکردنەوەمان پێداون، ئەوەی لەبارەی گەڕاندنەوەی لیستی مووچە دەگوترێت ڕاست نییە، وردبینی کراوە و لیست نەگەڕێنراوەتەوە".
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کرد کە بەغدا چاوەڕوانە هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی بخاتە سەر هەژماری حکومەتی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە یان سبەی پێنجشەممە داهاتەکە دەنێردرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە، سبەی پێنجشەممە 14ی مانگ یان یەکشەممەی داهاتوو کە دەکاتە 17ی مانگ، وەزارەتی دارایی عێراق گوژمەی یەکەمی مووچەی مانگی 10 دەخاتە سەر هەژماری وەرەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز