
دیمەنێک لە کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و سوودانی لە پیرمام، وێنە: بارەگای بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی، بە گرنگی زانیوە پەلە بکرێت لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئامادەییشی دەربڕیوە بۆ لێکنزیکردنەوەی بۆچوونەکان.
چیرۆکی سەرەکی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، دوای دوو کۆبوونەوە لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر، سەردانی سەلاحەددینی کرد و لەگەڵ سەرۆک مەسعود بازرانی کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێکی بارەگای بارزانی، لە دیدارەكەدا تاوتوێی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی ناوچەكە كراوە. جەختیش کراوەتەوە لە پەیوەندی و هەماهەنگییەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقدا هەنگاوی ئیجابی و باش نراون.
زانیاریی زیاتر: سوودانی پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی لە سەرۆك بارزانی كردووە و هیوای ئەوەی خواستووە بەزووترین كات لایەنەكان بگەنە ڕێككەوتن بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
لەلایەکی دیکەوە: بەپێی ڕاگەیێنراوێکی نووسینگەی سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێزانینی هەبووە بۆ ئەو دۆخە ئەرێنییەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەست بە دۆسییە هاوبەشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ کاری لەسەر کردووە، بەوهۆیەش حکومەتی فیدڕاڵ لە دوو ساڵی ڕابردوو هەنگاوی گەورەی ناوە بۆ دروستکردنەوەی متمانە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان.
پەیوەست بە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، سوودانی ئامادەیی خۆی دەربڕیووە بۆ کارکردن لەگەڵ لایەنەکان و هاوکاریکردنیان بۆ لێکنزیکردنەوەی بۆچوونەکان، بە ئامانجی پەلەکردن لە پێکهێنانی کابینەی نوێ.
گۆشەیەکی دیکە: سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەڕۆڵی ئەرێنی سوودانی کردووە کە هۆکار بووە بۆ سەرکەوتنی هەڵبژاردن، جەختیشی کردووەتەوە گفتوگۆی لایەنە کوردستانییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە