پێشەوا هەورامانی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سوودانی ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 13 تشرینی دووەم

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان
ئاڤا نوز
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ناوەڕۆكی گفتوگۆی ئەمڕۆی نێوان سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق سەبارەت بە پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت و پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی ئاشكرا دەكات.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە گەشتیی هەواڵەکانی کاتژمێر 7ـی ئاڤا ڕاگەیاند: لەمیانی كۆبوونەوەی ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق گوتی، "پێمان خۆشە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەزوویی پێكبهێنرێت، چونكە سەقامگیریی هەرێمی كوردستان ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە سەقامگیریی عێراقەوە هەیە، هاوکات دووپاتی كردەوە كە هەموو پاڵپشتییەكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات.
لەلایەكی دیكەوە: لەبارەی ئامانجی سەردانەکەی سوودانی بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، بەپێی گوتەی پێشەوا هەورامانی، سوودانی لە کۆبوونەوەکانیدا ئامانجی بوو داوا لە لایەنە سیاسییەکان بکات لۆژیكیانە داواكارییەكان سەبارەت بە پرسی پێكهێنانی حكومەت بخەنە ڕوو.
زانیاریی زیاتر: لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سوودانی، "سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سوپاسی سەرۆكوەزیرانی عێراقی كرد بەهۆی ئەوەی تێبینییەكانی هەرێمی كورستان لەمەر سەرژمێریی لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەهەند وەرگیراوە".
ئەوەش بزانە: بە گوتەی هەورامانی "ئەگەر ئەو تێبینیانەی هەرێمی كوردستان لەبارەی سەرژمێری ڕەچاو نەكرابوایە، كێشەی زۆر گەورە دروست دەبوو".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت