ئاڤا نیوز
مەترسی لە ئەنجامی سەرژمێریی گشتیی لایەنە سیاسیە کوردییەکانی لە کەرکووک کۆکردەوە، تەوەری کۆبوونەوەکان هێندە گەرم و گرنگ بوون زیاتر لە دوو کاتژمێر و نیوی خایاند.
بۆچی گرنگە: بڕیارە ڕۆژی 20 و 21ـی ئەم مانگە سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان و عێراق بکرێت بە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمەوە. بەهۆی هێنانی ژمارەیەکی زۆری عەرەبی هاوردە و هاوکات جێهێشتی ناوچەکە لەلایەن کوردی ڕەسەنی ئەو ناوچانە، ترسی ئەوە هەیە ئەنجامی سەرژمێرییەکە ئایندەی ئەو ناوچە کوردستانییانە بخاتە مەترسییەوە و کاریگەری لەسەر ڕێژەی کورد لەو ناوچانە دروست بکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە کۆبوونەوەکە جەخت کرایەوە کە پێویستە سەرژمێرییەکی پاک و بێگەرد ئەنجام بکرێت، بەتایبەت پرۆسەی سەرژمێریی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم وەک خۆی ئەنجام بدرێت، لە پێناو مافی پێکهاتە رەسەنەکانی کەرکوک.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرچەندە ناوەڕۆکی ڕێکەوتنی هەرێم و بەغدا بۆ پرسی سەرژمێری ئاشکرا نەکرا، بەڵام ئاڤا وردەکاریەکەی زانیوە، کە بەغدا ڕازی بووە بۆ سەرژمێری پشت بە ئاماری 1957 ببەسترێت، هەروەها دوای سەرژمێری کردن لە کەرکوک پێداچونەوە بە تۆمارکردنی ناوی هاووڵاتییانی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان بکرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە