ژمارەیەک گەڕەکی ڕانیە بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە بە گەنم دادەچێنرێن
- کوردستان
- 14 تشرینی دووەم
دیمەنێک لە دەربەندی ڕانیە
ئاڤا نیوز
تائێستا زیاتر لە 10 گەرەکی نوێی ڕانیە بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەکان، ئاوەدان نەکراونەتەوە، ئەمەش کێشە و گرفتی زۆری بۆ هاونیشتمانییانی دەڤەرەکە دروست کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: بەشێک لە گەرەکە نوێیەکانی ڕانیە لەدوای دابەشکردن و ئیفراسکردنیان، بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە تائێستا ئاوەدان نەکراونەتەوە، بەشێک لە خاوەنەکانیان دەڵێن، "نەبوونی خزمەتگوزاری هۆکاربووە بۆ ئاوەدان نەکردنەوەیان و زیانێکی زۆریان پێگەیشتوە".
زانیاریی زیاتر: ئەم زەویانە سەرجەمیان تاپۆکراون و بەشێکیان لەدوای ساڵی 2005ـەوە دابەشکراون و کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکرێت، پێشوتر زەوی کشتوکاڵیی بوون و جیاکراونەتەوە و دراون بە فەرمانبەران، لەبەرامبەردا خاوەنی زەویە کشتووکاڵیەکان قەرەبوو کراونەتەوە.
ئەوەی پێوسیتە بیزانیت: ئەو گەرەکە نوێیانەی ڕانیە کە تاوەکو ئێستا هیچ خزمەتگوزاریەکی وەک ( ئاو - کارەبا - ڕێگاوبان )ـیان بۆ نەچووە، نزیکەی 10 گەرەکە و بەهۆی ئەوەی تاوەکو ئێستا وەکو دەشت ماونەتەوە، خاوەنە کۆنەکانیان ساڵانە بەگەنم دایدەچێنن و بەشێک لەخاوەنی نوسینگەکانی خانووبەرەش نوسراوێکیان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێێ زانیارییەکان لەلایەن پۆلیسی شارەوانیەوە، چاودێریی زەویەکان دەکرێت ،تا ڕێگری بکەن لە داچاندنی بەگەنم.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە