
دیمەنێک لە شاری سلێمانی
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی پەرەدان بە کەرتی گەشتیاری لە ناوچەکە و ئاڵوگۆڕکردنی گرووپی گەشتیاری لە وڵاتانی ناوچەکە لەگەڵ هەرێمی کوردستان، دووەمین پێشانگەی گەشتیاریی سلێمانی دەکرێتەوە و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
وێنە گەورەکە: پارێزگای سلێمانی 30% کەرتی گەشتیاریی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنێت، ساڵانە ملیۆنان گەشتیار و سەردانیکار ڕوو لە ناوچە گەشتیارییەکانی سنووری ئەو پارێزگایە دەکەن، بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ماستەرپلانێکیدا ژمارەیەک پڕۆژەی گەشتیاریی گەورە لە سنووری پارێزگای جێبەجێ بکات.
لێدوانی فەرمی: سیروان تۆفیق، بەڕێوەبەری بەبازاڕکردن لە دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە پڕۆگرامی نان و چای ئاڤا گوتی، " 100 کۆمپانیای گەشتیاریی ناوخۆ و نێودەوڵەتی کە بەشێکیان لەوڵاتانی تورکیا، عێراق، لوبنان و ئێران لە پێشانگەکە بەشدارن، جگە لەو کۆمپانیایانەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق هاتوون، ئامانج لێی دروستکردنی هەماهەنگییە لەگەڵ ئەو وڵاتانە بۆ ئاڵوگۆڕكردنی گرووپی گەشتیاری و پەرەدان بە وەبەهێنانی گەشتیاری".
لەلایەکی دیکەوە: یاداشتێکی لێکتێگەیشتنمان لەگەڵ دەستەی گەشتوگوزاری عێراق کردووە، کە هەر گرووپێکی گەشتیاری لە عێراق بێنە هەرێمی کوردستان دەبێت ڕێبەرێکی کوردی لەگەڵ بێت، چوار هەزار کەس خۆیان بۆ ئەوە ناونووس کردووە بۆ ئەوەی ڕۆڵی ڕێبەر لەگەڵ گرووپەکان ببینن، ئامانجەکە ئەوەیە گەشتیاران ئاشنای سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە