
قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان، وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێنمایی جێبه‌جێكردنی سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له ڕۆژانی 20 و 21ی ئه‌م مانگه بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆسەی سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتووان بڵاوده‌كاته‌وه.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وه‌زاره‌تی پلاندانی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، بە ئامانجی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتووان بەشێوەیەکی سەرکەوتوو و دابینکردنی ئاسنکاریی زیاتر بۆ جوڵە و هاتووچۆی تیمەکانی بژمێر و تیمە مەیدانییەکان كه بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری ڕاسپێردراون، له ماوه‌ی سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له رۆژانی 20 و 21ی مانگ.
ده‌قی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان:
یه‌كه‌م: سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له نیوه‌شه‌وی 19-20ی تشرینی دووه‌م له كاتژمێر 12:00ی شه‌و ده‌ستپێده‌كات و تاوه‌كو كاتژمێر 12:00ی شه‌وی 22/21ی تشرینی دووه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت.
دووه‌م: جوڵه‌ی هاونیشتمانییان له‌كاتی جێبه‌جێكردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ سنوردار ده‌كرێت، له نێوان پارێزگاكان، قه‌زاكان و ناحیه‌كان و له نێوان ناحیه و قه‌زا و به پێچه‌وانه‌وه، جگه لە دۆخی مرۆیی و زۆر پێویستەکان.
سێیه‌م: لایه‌نه ئه‌منییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئامار له پارێزگاكان و ئیداره‌كان سه‌رجه‌م بژمێره‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌ڕه‌ك/گوند و یاریده‌ده‌ره‌كانیان، سه‌رپه‌رشتیاران و چاودێران و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی پلاندانان به فه‌رمی ڕێگه‌یان پێده‌ده‌رێت بۆ هاتوچۆكردن. به هه‌مان شێوه ڕاگه‌یاندكاران له دوو ڕۆژی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ دا ڕێگه‌پێدراون.
چواره‌م: هەموو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌ركیان پێ سپێردراوه و له ئێشکگریدان له قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌ده‌رن، وه‌ك كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پزیشكی و خزمه‌تگوزاریی كه له فه‌رمانگه و دامه‌زراوه حكومییه‌كان و به‌پێی مۆڵه‌تی فه‌رمیی فه‌رمانگه‌كه‌یان.
پێنجه‌م: هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن، به‌رگریی شارستانی، بەڕیوەبەرایەتی هاتوچۆ و فریاگوزاری و ئۆتۆمبێله‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانی و خزمه‌تگوزارییه‌كان له قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌ده‌رن.
شه‌شه‌م: قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ باڵیۆزخانه‌كان، نێرده دیبلۆماسییه‌كان، ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یەکگرتووەکان ناگرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە