بە ڕزگار بڵێ؛ چیرۆکی ئالوودەبوونی ئافرەتێکی تەمەن 17 ساڵ بە ماددەی هۆشبەر
- ببینە و ببیستە
- 17 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
بەرنامەی ئەمجارەی 'بە ڕزگار بڵێ' بەدواداچوون بۆ کەیسی ئافرەتێکی تەمەن 17 ساڵ دەکات کە بە هۆی مێردەکەیەوە تووشی ماددەی هۆشبەر بووە و چیرۆکەکەی بۆ ڕزگار کۆچەر دەگێڕێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئافرەتە تەمەن 17 ساڵەکە کە خاوەنی دوو منداڵە، باسی ئەوە دەکات، پێش ئەوەی ئالوودەی ماددەی هۆشبەر بێت ژیانی خۆش بووە و هیچ گرفتێکی نەبووە، بەڵام دوای ئەوەی ئالوودە دەبێت سەرتاپا ژیانی دەگۆڕێت. ئەو دەڵێت، "هاوڕێکانی هاوسەرەکەم ئەویان فێرکرد، دواتر منیش لەڕێگەی هاوسەرەکەمەوە ئالوودەبووم".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئافرەکەتە بەردەوام دەبێت لە گێڕانەوەی چیرۆکەکەی بۆ ڕزگار کۆچەر و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، هاوسەرەکەی دوای ئالوودەبوونی بە ماددەی هۆشبەر هەر لە ماڵەوە ماددەکەی دەکێشا.
زانیاریی زیاتر: بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەی، ئافرەتەکە پەنادەباتە بەر ماڵی باوکی، بەڵام خێزانەکەی ڕەتیانکردووەتەوە هاوکاری بکەن بە بەهانەی ئەوەی " بەڕەزامەندیی خۆی هاوسەرگیری لەگەڵ مێردەکەی کردووە".
ئەمەش بزانە: لە وەڵامی پرسیارێکی ڕزگار کۆچەردا دەربارەی چۆنیەتی بەدەستهێنانی ماددەکە، ئافرەتەکە دەڵێت، "پیاوەکەم داوای لێدەکردم کە بڕۆم لە دەرەوە بەهەر شێوازێک بێت ماددەی بۆ پەیدا بکەم."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز