لەبارەی داخستنی فڕۆکەخانەکان لە ڕۆژانی سەرژمێرییدا ڕوونکردنەوە دەدرێت
- عێراق
- 16 تشرینی دووەم

دەروازەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، وێنە: محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، لە ڕۆژانی سەرژمێرییدا گەشتی فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ئاسایی دەبێت و هەرکەسێک بلیتی گەشت و پاسپۆرتی پێبێت، لە خاڵەکانی پشکنیندا ئاسانکاریی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی بگاتە فڕۆکەخانەکان.
وێنە گەورەکە: بەهۆی ئەنجامدانی سەرژمێریی دانیشتوانەوە ڕۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە لە عێراق و هەرێمی کوردستان هاتووچۆی هاووڵاتیان سنووردار دەکرێت و تەنها دەتوانن لەناو شار، قەزا و ناحیە و ناوچەکانی سنووری نیشتەجێبوونی خۆیاندا بۆ کڕینی پێداویستییەکانیان هاتووچۆ بکەن.
لێدوانی فەرمی: مەیسام ئەلسافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، لە ڕۆژانی قەدەغەی هاتووچۆدا بەهۆی سەرژمێرییەوە، گەشتی هەموو فڕۆکەخانەکانی وڵات ئاسایی دەبن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەگەڵ هێزە ئەمنییەکاندا هەماهەنگی کراوە بۆ ئەوەی ئاسانکاری بۆ گەشتیاران بکرێت، بەجۆرێک هەر گەشتیارێک بلیتی گەشت و پاسپۆرتی لابوو، لە خاڵەکانی پشکنیندا ڕێگەی پێدەدرێت بۆ ئەوەی بەرەو فڕۆکەخانە بڕوات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا