
دیمەنێک لە بەڕێوەچوونی لووتکەی کەشوهەوا
ئاڤا نیوز
لووتکەی کەشوهەوا لە خولی 29هەمینی خۆیدا داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات، وەک هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگە، قۆناغ بە قۆناغ پشت بەستن بە نەوت کەمبکەنەوە، عێراقیش ئەو داواکارییە ڕەتدەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: لە کۆنفرانسی ئەمساڵی لوتکەی کەشوهەوادا، نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە دەوڵەتان کرد ئابورییەکەیان بەرەو زیاتر پشت بەستن بە وزەی پاک و دۆستی ژینگە بگۆڕن، وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتیش لەسەر ئەو ڕاسپاردەیە بۆچوونێکی یەکگرتوویان نەبووە.
لێدوانی فەرمی: ماجید شنگالی، سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق کە ئەندامی وەفدی عێراق بووە لە کۆنفرانسەکەدا بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ڕاگەیاند، کەمکردنەوەی پشت بەستن نەوت کاریگەریی لەسەر ئابووری عێراق دەبێت، بۆیە بەغدا بەتەواوی ئەو ڕاسپاردەیەی ڕەتکردووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: لە گفتوگۆکانی لوتکەی کەشوهەوادا پێشنیازکراوە وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت هاوکاری وڵاتە تازە گەشەسەندووەکان بکەن، عێراقیش بەهۆی ئەوەی خۆی وڵاتێکی تازە گەشەسەندووە، ئەو پێشنیازەشی ڕەتکردووەتەوە.
ئەمەش بزانە: سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، عێراق بەهەموو شێوەیەک هەوڵ دەدات پابەندی پێوەرە جیهانییەکانی تایبەت بە ژینگە بێت، بەڵام لەوەشدا پێویستە ڕەچاوی تایبەتمەندی دۆخی ناوخۆیی وڵاتەکەی بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا