
وەزیری پێشمەرگە و ژمارەیەك ئەفسەری باڵای پێشمەرگە، لەگەڵ شاندێكی ئەنجوومەنی بازرگانیی ئەمریكا - کوردستان
ئاڤا نیوز
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك ئەفسەری باڵای پێشمەرگە، لەگەڵ شاندێكی ئەنجوومەنی بازرگانیی ئەمریكا - كوردستان (USKBC) كۆبوونەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی كردەوە: لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری پێشمەرگە پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکای لە شاندەكە كرد و ڕایگەیاند: هیواخوازین کابینەی نوێی حکومەتی ئەمریکا پاڵپشتی و پشتیوانییەکانی بۆ گەلی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە زیاتربێت.
وەزیری پێشمەرگە ڕاشیگەیاند: هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەو پەڕی توانا و گیانفیداییەوە بەردەوامە لە پارێزگاریکردنی ئارامی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەش، لەم پێناوەشدا کاروانی قوربانیدان و شەهیدانمان بەردەوامە.
لەلایەكی دیكەوە: دەیڤد تافوری، سەرۆکی ئەنجوومەنی بازرگانی ئەمریکا - کوردستان، لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیان ڕایگەیاند: بە پێویستی دەزانین وەکو ئەم ئەنجوومەنە باڵایە پشتیوانیی و پاڵپشتیی بەردەوامی خۆمان بۆ گیانفیدایی و قارەمانێتی و ڕۆڵی باڵای پێشمەرگە دەرببڕین.
ئەوەش بزانە: هەر لە كۆبوونەوەكەدا تاووتوێی چەند بابەتێکی گرنگ و پەیوەست بە خزمەتکردنی زیاتری هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 خولەک لەمەوپێش
بەڕازیلی بەشێوازێکی نوێ دەگەڕێتەوە بۆ عێراق
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
ڕێبەر ئەحمەد: پابەندین بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
ڕێبەر ئەحمەد: پابەندین بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شنگال
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێک لە نێچیرڤان بارزانییەوە بۆ ئافرەتان و کادیرانی پارتی
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی و شاندێکی تایلەند گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکی تایبەت دەکەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بازگەکانی مەخموور ڕێگری لە کاسبکارانی کورد دەکرێت