
گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری دەست بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی 11 دەکات بۆ ئەوەی بەزووترین کات بۆ بەغدا بنێردرێت.
وێنە گەورەکە: مانگێک بەسەر تەواوبوونی مووچەی مانگی نۆ تێپەڕیوە و زیاتر لە دوو هەفتەشە لیستی مووچەی مانگی 10 بە چاککراوی نێردراوەتەوە بەغدا، بەڵام هێشتا وەزارەتی دارایی عێراق پارەی خەرج نەکردووە، لە ئێستاشەوە ئامادەکاری بۆ لیستی مووچەی مانگی 11 دەکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان سەرجەم وەزارەتەکانی ئاگادارکردووەتەوە بەزووترین کات لیستی مووچەی مانگی 11 یان بۆ بنێرن، بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا پاکێجی لیستی مووچە ئامادە بکرێت و بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنێردرێت بەمەبەستی وردبینیکردن لێی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دوێنێ ڕەزامەندی لەسەر چارەسەرکردنی گەورەترین کێشەی بەردەم مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12 دەربڕیوە، کە گواستنەوەی پارە بوو لە پشکی بەکارخستن بۆ پشکی مووچە لە یاسای بودجە، بەمەش لەمپەر لەبەردەم خەرجکردنی ئەو سێ مووچەیە نامێنێت.
زانیاریی زیاتر: گواستنەوەی پارە لە بودجە و خەرجکردنی مووچە لە دەسەڵاتی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقە، ئاڤا زانیویەتی چەند ڕۆژێکە لە دەرەوەی وڵاتە، بۆیە خەرجکردنی مووچە دەکەوێتە دوای پرۆسەی سەرژمێری و هەفتەی داهاتوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز