
دوو بژمێر کە سەرقاڵی وەرگرتنی زانیاریی و تۆمارکردنیانن لە پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان
ئاڤا نیوز
تاوەکو کاتژمێر شەشی ئێوارە 92٪ی خەڵک واتە شەش ملیۆن کەس لە هەرێمی کوردستان سەرژمێر کراون، لە عێراقیش ڕێژەکە گەیشتووەتە 80% و نزیکەی 32 ملیۆن کەس سەرژمێر کراون.
وێنە گەورەکە: کاتژمێر 07:00ی بەیانی ئەمڕۆ قۆناغی دووەمی سەرژمێریی دانیشتووان لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەستیپێکرد و تاوەکو کاتژمێر 12:00ی سبەی شەو بەردەوام دەبێت.
لێدوانی فەرمی: سیروان محەممەد، سەرۆکی ژووری ئۆپەراسیۆنی پرۆسەی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: "لە هەرێمی کوردستان تاوەکو کاتژمێر شەشی ئێوارە 92٪ـی خەڵک واتە شەش ملیۆن کەس سەرژمێر کراون. پرۆسەکەش ئەمشەو تاوەکو کاتژمێر 12 و سبەش بەهەمانشێوە بەردەوام دەبێت."
لەلایەکی دیکەوە: ئاڤا زانیویەتی لە عێراق نزیکەی 82٪ی خەڵک واتە نزیکەی 32 ملیۆن کەس سەرژمێر کراون. لەسەر ئاستی کوردستان و عێراقیش لە ناحیەی ئەلقووشی سەر بە پارێزگای نەینەوا کە دەکەوێتە سنووری ماددەی 140، قۆناغی دووەمی سەرژمێری 100% تەواو کراوە.
کێشە و گرفتەکان: سیروان محەممەد باسی کێشە و گرفتەکانی پرۆسەی سەرژمێری کرد و گوتی، هەندێ کێشە و گرفتی تەکنیکی ڕوویان داوە، لە هەندێک شوێن ئایپادەکان کاریان نەکردووە، لە هەندێ شوێن سیستەمەکە کێشەی هەبووە، کێشەکانیش بەردەوام ڕوودەدەن و بەخێرایی چارەسەر دەکرێن، هۆکارەکەی بەهۆی زۆری فشارە لەسەر سیستەمەکە. نموونەیەکیشی هێنایەوە کە کاتژمێر 04:00ی ئەمڕۆ لە یەک کاتدا لە هەموو عێراق کێشەی تەکنیکی دروست بووە و دواتر چارەسەر کراوە.
خاڵی ئەرێنی: سیروان محەممەد، دڵنیایی دا لەوەی کە هیچ مەترسییەک لەسەر سڕینەوەی داتاکان دروست نەبووە و هیچ داتایەک نەسڕاوەتەوە، تەنانەت سیستەمەکە ڕێگە بە سڕینەوەی داتا نادات و ئەگەر بژمێرێک بیەوێت داتایەک بیسڕێتەوە ناتوانێت.
ئەمەش بزانە: لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 26 هەزار بژمێر و سەرپەرشتیار سەرقاڵی سەرژمێرین، ئەو شوێن و ماڵانەی ئەمڕۆ سەردانیان نەکراوە ئەمشەو یان سبەی سەردانیان دەکرێت و هیچ خێزانێک نامێنێت سەرژمێر نەکرێت، دوای 48 تا 72 کاتژمێریش لە تەواوبوونی پرۆسەکە ئەنجامەکەی ڕادەگەیێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ ماوەی 27 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە