
ژمارەیەک چەکداری بەرەی مقاوەمە لەکاتی ئەنجامدانی مانۆڕێکی سەربازیی
ئاڤا نیوز
بزووتنەوەی 'ئەنساروالله'، کە یەکێکە لە هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاشکرایکرد، ئامادەن بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هەر جۆرە هێرشێکی ئیسرائیل.
وێنە گەورەکە: ئیسرائیل نامەیەک بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەنێرێت و بۆ یەکەمجار ناوی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەهێنێت و تۆمەتباریان دەکات بەوەی هێرشی کوشندەیان دژی ئیسرائیل ئەنجامداوە و بوونەتە هۆی کوژرانی سەربازەکانی.
لێدوانی فەرمی: عەلی فەتلاوی، سەرکردەیەکی بزووتنەوەی 'ئەنساروالله ' ڕایگەیاند: "بەرەی مقاوەمەی عێراقی لەڕووی کەرەستە و ژمارەوە ئامادەن بۆ هەر هێرشێکی چاوەڕوانکراوی ئیسرائیل لەدژی هێز و سەرکردەکانیان، ڕێوشوێنی پێویستیش بۆ ئەو مەبەستە گیراوەتەبەر".
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی بەردەوامی هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل و هەڕەشەکانی تەلئەڤیڤ لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق عەلی فەتلاوی ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشی گرووپە چەکدارەکانی عێراق بۆ سەر پێگەکانی سوپای ئیسرائیل بەردەوامە و ڕۆژ بە ڕۆژیش چڕتر دەبێتەوە وهەڕەشەکانی تێلئەڤیڤ، ئۆپەراسیۆنەکانیان دژی ئیسرائیل ڕاناگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا