
ئاڤا نیوز
فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە چڕی بەسەر ئاسمانی چەند ناوچەیەکی بەغدا و ژمارەیەک پارێزگای دیکەی عێراق دەسووڕێنەوە، سووڕانەوەی ئەو فڕۆکانە هاوکاتە لەگەڵ پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی نێوان ئیسرائیل و عێراق و هێرشی بەردەوامی گرووپە چەکدارییەکانی عێراق بۆسەر ئیسرائیل.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: لە بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئەو پێگانەی لە پلاتفۆرمی تەلەگرام هەن، لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا ئاماژە بە بوونی سووڕانەوەی چڕی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر ئاسمانی ناوچەکانی بەلەدیات و ئەنبار و چەند ناوچەیەکی دیکەی بەغدا دەکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕاپۆرتەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە واشنتن بەغدای ئاگادارکردووتەوە کە هەموو هۆکارەکانی گوشار بەکار دەهێنێت بۆ ئەوەی ڕێگری لە ئیسرائیل بکات هێرشی ئاسمانی بکاتە سەر عێراق، هەروەها "واشنتن داوای لە عێراق کردووە بە خێرایی دەستوەردان بکات بۆ ڕێگریی لە هێرشی گرووپە چەکدارەکان، گریمانە دەکرێت کە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل نزیک بن ئەگەر حکومەتی عێراق ڕێگری لە هێرشی ئەو گرووپانە نەکات.
کاریگەری و لێکەوتەکانی: حکومەتی عێراق و زۆرێک لە شرۆڤەکارانی سیاسی پێیانوایە ئەو سکاڵانامەیەی ئیسرائیل دژی عێراق پێشکەشی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە، سەرەتایەکە بۆ دەستدرێژکردن و هێرشکردنە سەر عێراق.
لەلایەکی دیکەوە: سەرەڕای هۆشدارییەکانی ئیسرائیل، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو گرووپە چەکدارییەکانی عێراق بەردەوام بوون لە هێرشکردنە سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل، ئەمەش مەترسییەکانی ئەگەری جێبەجێکردنی هەڕەشەکانی ئیسرائیلی بۆسەر عێراق زیاتر کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا