
بژمێرێک - وێنە؛ محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ دووەمین ڕۆژی بەڕێوەچوونی قۆناغی دووەمی سەرژمێریی گشتییە لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەشێکی زۆری خێزانەكان تۆمارکراون، بەڵام دەیان خێزانیش هەن كە هێشتا تیمەكان سەردانیان نەكردوون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە هەرێمی کوردستان هێشتا ژمارەیەک گەڕەک و کۆڵان هەن تیمەکانی سەرژمێری سەردانیان نەکردوون، بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان چەند گەڕەكێكی شاری هەولێر، بەتایبەت لە گەڕەكەكانی دەوروبەری قەڵای هەولێر و نزیک بازاڕ و چەند كۆڵانێک لە گەڕەكی هەڤاڵان ژمارەیەک خێزان تاوەکو ئێستا بژمێرەکان نەچوونەتە لایان و لە سەرژمێریی گشتیدا تۆمارنەکراون و چاوەڕێی تیمەکن دەکەن بچنە لایان و وەک دانیشتووانی شارەکە تۆماریان بکەن.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاماری هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، هێڵێکی گەرم بە ژمارە 567 تایبەت بۆ ئەو خێزانانە خراوەتە كار كە تاوەكو ئێستا تیمەکان نەگەیشتوونەتە لایان و تۆمارنەكراون یان گرفتێكیان هەیە، دەتوانن پەیوەندی بەو ژمارەیەوە بكەن و تیمەكان ئاگاداربكەنەوە بۆ ئەوەی بەزووترین كات كێشەكەیان چارەسەر بكرێت.
لەلایەكی دیكەوە: بەپێی گوتەی سەرچاوەكە، ژمارەیەک خێزان تاوەكو ئێستا تۆمارنەكراون و دەبێت تاوەكو كاتژمێر 12:00ـی ئەمشەو کە دوایین وادەیە لە سەرژمێریی گشتیدا تۆمار بکرێن، گوتیشی: هۆکاری تۆمارنەکردنی ئەو خێزانانە ئەوەیە هەندێک شوێن و كۆڵان و گەڕەک هەن لەسەر نەخشە كەمێک ئاڵۆزن و ون دەبن، بۆیە دەبێت خێزانەكان خۆیان پەیوەندیی بكەن و تیمەكان ئاگاداربكەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە