
کارمەندێکی ژمێرەر لەکاتی ئەرکدا، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
مەحموود عوسمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان، باس لە ناوەڕۆكی 70 پرسیارەكەی دواقۆناغی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان دەكات و دەڵێت، پرسیاری سادە و ساكارن.
لێدوانی فەرمی: مەحموود عوسمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: قۆناغی پڕكردنەوەی فۆڕمی 70 پرسیارەكە لە 27ی ئەم مانگە دەستپێدەكات و تاوەكو 16ی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
لەلایەكی دیكەوە: بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە ناوەڕۆكی 70 پرسیارەكە ڕایگەیاند: ئێمە پێشتر خواستی وەزارەت و دامودەزگاكانی حكومەتمان وەرگرتووە بۆ ئەوەی بزانین داواكاریی ئەوان چییە و چ جۆرە زانیاریی و داتایەكیان دەوێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی گوتەی ئەو بەڕێوەبەرەی سەرژمێری، پرسیارەكان بە زمانێكی سادە نووسراون و ئاڕاستەی خێزانەكان دەكرێن، ئامانج لێی سوود وەرگرتنە لە وەڵامەكانیان بۆ داهاتووی هەرێمی كوردستان، وەزارەتەكان لە داهاتوو دا سوود لەو وەڵامانە وەردەگرن بۆ داڕشتنی پلانی كاركردنیان.
ئەوەش بزانە: لەچوارچێوەی 70 پرسیارەكە، پرسیار سەبارەت بە كارەبای نیشتمانی و مۆلیدە و ئاوی پاك و ئاوەڕۆ و كەلوپەلە كارەباییەكانی ناو ماڵ و چەندین پرسیاری دیكە ئاراستە خێزانەكان دەكرێن، سەرپەرشتیارانی سەرژمێریش دەڵێن: تەنیا یەك كەس لەنێو خێزانەكە وەڵام بداتەوە ئاساییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەوانی هەڵەبجە قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە