
بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی گەورانی هەولێر
ئاڤا نیوز
تیمەکانی سەرژمێری لە زیندانی چاکسازی گەورانی هەولێر ماوەی دوو ڕۆژە سەرقاڵی تۆماکردنی ناوی زیندانییانن و ئەمڕۆ پرۆسەکە کۆتایی هاتووە.
وێنە گەورەکە: پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە عێراق بە سێ قۆناغ ئەنجام دەدرێت، ئەمشەو کاتژمێر 12ی شەو قۆناغی دووەم کۆتایی دێت و لە چەند ڕۆژی ئایندە قۆناغی سێیەم دەستپێدەکات.
لێدوانی فەرمی: سەلام جەمال، بەڕێوەبەری چاکسازی گەورانی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، لە ڕۆژی سێشەممەوە تیمەکانی سەرژمێری هاتوونەتە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەولێر و تەنیا ناوی ئەو زیندانییانە تۆمار دەکەن کە سزادراون (محکوم)ن، پرۆسەکە لە ڕۆژی سێشەممە دەستیپێکرد و ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆتایی پێهاتووە.
زانیاریی زیاتر: بە وتەی بەڕێوەی چاکسازی گەورانی هەولێر، پرۆسەکە بەجۆرێک بووە کە تیمەکان زیندانییەکانیان نەبینیوە، بەڵکو لەڕێگەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی سێ جۆر زانیاری دراون بە تیمەکە، ئەوانیش ناوی سیانی، ڕێککەوتی لەدایکبوون و ناوی دایک بووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا، ئەو زیندانییانەی ڕاگیراون هێشتا لە دادگە سزا نەدراون لەسەر خێزانەکانیان تۆمار کراون و بە جیا نەبووە.
باکگراوند: پرۆسەی سەرژمێری گشتی ئەمجارە دوای 37 ساڵ دێت، عێراق دەیەوێت داتایەکی دروست لەبارەی گەشەی دانیشتوان بەدەست بخات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە