ئومێد خۆشناو: لە دوو ڕۆژی پرۆسەی سەرژمێری 97.39%ی هاونیشتمانیانی هەولێر تۆماركراون
- کوردستان
- 22 تشرینی دووەم

بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان لە هەولێر، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت لە ماوەی 48 كاتژمێری قۆناغی دووەمی پرۆسەی سەرژمێری، تیمەكانیان توانیویانە ڕێژەی تۆماركردن بگەیەننە 97.39% و سوودیش لە دەرفەتی درێژكردنەوەی ماوەی پرۆسەكە وەردەگرن و ڕێژەكە دەگەیەننە 100%.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پارێزگای هەولێر ڕاگەیێنراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تیایدا هاتووە، بەپێی ئەو ئامادەکاریی و پلانانەی کە لە ماوەى چەند ڕۆژى ڕابردوودا بەمەبەستی ئەنجامدانى پڕۆسەى سەرژمێرى گشتیى و ڕۆژانى قەدەغەى هاتووچۆ و پابەندبوونی هاونیشتمانییان بە بڕیار و ڕێنماییەکان لەلایەن پارێزگای هەولێر و لێژنەى ئەمنى پارێزگا ئامادەکرابوو، توانرا بە هەوڵ و هەماهەنگى هەموولایەنە پەیوەندیدارەکان لە سنوورى پارێزگای هەولێر ڕێژەى تۆمارکردنى هاوڵاتییان لە قۆناى یەکەم و دووەمی پرۆسەكە، بگاتە 97.39%.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژانى ئەنجامدانى پڕۆسەکە بەبێ ڕوودانى هیچ گرفت و ڕووداوێکى نەخوازراو و بە شێوەیەکى سەرکەوتوو و بێ کەموکوڕى بەڕێوەچوو، سەرەڕایی درێژکردنەوەی پڕۆسەکە بۆ 24 کاتژمێری دیکە لەلایەن حکومەتی عێراقی فیدراڵ و پەسندکردنی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم بۆ دەرفەتدان بەو هاووڵاتییانەی هێشتا تۆمارنەکراون، وەک پارێزگای هەولێر بەدەرفەتی دەزانین لەو ماوەیەدا ڕێژەی تۆمارکردن لە سنووری پارێزگای هەولێر بگەیەنین بە 100%.
ئەوەش بزانە: پارێزگاری هەولێر سوپاسی هاونیشتمانییان و دانیشتووانى شاری هەولێر دەكات كە پابەندی بڕیار و ڕێنماییەکانی ڕۆژانى قەدەغەی هاتووچۆ و تەواوی ڕێنماییەکانیان بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە