هۆشیار زێباری: کەسانی نا بەرپرس عێراق پەلكێشی نێو ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە دەكەن
- عێراق
- 22 تشرینی دووەم

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی
ئاڤا نیوز
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی لە میانەی بەشداریكردنی لە یەكێك لە پانێلەكانی كۆڕبەندی مێپس2024 ڕایدەگەیەنێت، ئاسۆیێكی ڕوون نییە بۆ چارەسەركردنی كێشە و ناكۆكییەكانی ناوچەكە و لەوەش خراپتر خەریكە شەڕەكە بەرۆكی عێراقیش دەگرێت، ئەوەش بەهۆی ڕەفتاری نابەرپرسانەی چەند گروپ و لایەنێكی نادەوڵەتی و ناحكومی كە بە ئەنقەست بێت یان نا، دەیانەوێت عێراق پەلكێشی نێو شەڕەكە بكەن.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ هەینی 22-11-2024، بە بەشداری سەرۆك بارزانی و 124 سەرۆك و كەسایەتیی دیکەی جیهانی و ناوچەكە و عێراق، پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست "مێپس-2024" لە شاری دهۆك بەڕێوەدەچێت، تەوەری سەرەكی كۆڕبەندەكەش، ناكۆكییەكانی ناوچەكە و ئالییەتی ڕێگریكردنە لە فراوانبوونی گرژییەكان.
لێدوانی فەرمی: هۆشیار زێباری، لەمیانەی بەشداریكردنی لە پانێلی "بونیاتنانی خۆشگوزەرانی" لەڕێگەی هەماهەنگی نێوان سیاسەتی گشتی و سیاسەتی دەرەكی و جوگرافیای ئابووری" لە كۆڕبەندی مێپس2024 بەشداریكرد و ڕایگەیاند، بەهۆی ڕەفتاری نابەرپرسانەی چەند گروپ و لایەنێكی نادەوڵەتی و ناحكومی، خەریكە عێراق پەلكێشی نێو شەڕ و ناكۆكییەكانی ناوچەكە دەكرێت، ئەمەش دەرئەنجامی باشی نابێت.
لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا، زێباری ئاماژەی بەوەكرد، حکومەتی ئێستای عێراق هەوڵی بنبڕکردنی دەدات، بەڵام گەندەڵی هەڕەشەیەکی جددیە بۆ وڵات و بە دیجیتاڵكردنی دارایی، فاكتەرێكی گرنگ دەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.
لەلایەكی دیكەوە: هۆشیار زێباری ڕایگەیاند، لە عێراق هەموو مەرجەكانی سەركەوتنمان هەیە، بەڵام حكومڕانێكی ڕێكوپێكمان نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا