
باڵەخانەی کۆمکاری عەرەبی و ئاڵای وڵاتانی ئەندام لەو کۆمکارە
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی لەسەر داوای عێراق ڕەزامەندییان داوە کۆبوونەوەیەکی نا ئاسایی بکەن لەبارەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر عێراق و پێشبنی دەکرێت لەم نزیکانە وادەی کۆبوونەوەکە دیاری بکرێت.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی عێراق یاداشتێکی ئاراستەی کۆمکاری عەرەبی کرد بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەسەر ئاستی نوێنەرەکانیان دەربارەی هەڕەشەی هێرشکردنە سەر عێراق لە لایەن ئیسرائیلیەوە، ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەندام پاڵپشتی داواکەی عێراق دەکەن، بەڵام هێشتا وادەی کۆبوونەوەکە دیاری نەکراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حوسام زەکی، ئەمینداری گشتیی یاریدەدەری کۆمکاری عەرەبی ڕایگەیاند: ئەمیندارییەتی گشتی یاداشتەکەی عێراقی پێگەیشتووە، یاداشتەکە دراوەتە وڵاتانی ئەندام بۆ ڕاوێژکردن لەسەر دیاریکردنی وادەی پێشنیازکراو، هاوکات ژمارەیەک لە وڵاتان پاڵپشتییان بۆ داواکە دەربڕیوە.
لەلایەکی دیکەوە: وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل نامەیەکی بۆ ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ناردووە و باسی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکات و تۆمەتباریان دەکات بە هێرش کردنە سەر ئیسرائیل و بەپێی ڕێنمایەکانی ئێران پاڵپشتی دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا