
كۆبوونەوەیەكی پێشتری دیوانی چاودێری دارایی عێراق و وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان- وێنە: وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان
ئاڤا نیوز
شاندێكی دیوانی چاودێری دارایی عێراق، بۆ وردبینیكردنی لە داهات و خەرجی هەرێمی كوردستان لە هەولێرن، بڕیارە بەیانیی یەكشەممە 25-2-2024، لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێم دەست بەكارەكانیان بكەن.
لێدوانی فەرمیی: شاندێكی دیوانی چاودێری دارایی بۆ وردبینیكردنی داهات و خەرجی گەیشتنە لە هەولێر و لە بەیانیەوە، لە وەزارەتی دارایی و سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان دەست بە وردبینی دەكەن، ئەوەش بەپێی ڕێككەوتنی هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراقە، بەتایبەت بۆ بودجەی ساڵی 2024. هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان وای بە ئاڤا نیوز گوت.
لەلایەكی دیكەوە: دارا سێكانیانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەگەر ڕێكارە كارگێڕییەكان تەواو بكرێن، تاوەكو هەفتەی داهاتوو پارەكەی هەرێمی كوردستان دەنێردرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئامانجی لە هاتنی شاندی دیوانی چاودێری دارایی عێراق، بۆ جێبەجێكردنی یاسای بودجەیە كە لەماددەی 12 هاتووە، بەمەبەستی وردبینیكردن لە داهات و خەرجی شەش مانگی كۆتایی ساڵی 2023.
باكگراوند: لە 20-2-2024، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، دوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: تاوەكو هەمواری یاسای بودجەی ساڵی 2024 ناردنی پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز