
سەربازێکی عێراق
ئاڤا نیوز
پۆلیسی زیقار کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەر دەدۆزێتەوە و دوو کەسیش بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستگیر دەکات.
وێنە گەورەکە: چەند ساڵێکە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق زۆر زیادی کردووە، بەرپرسان هۆشداری لەبارەیەوە دەدەن و بە مەترسییەکی جددی دادەنێن، تەنیا ئەمساڵیش هەزاران کەس بەو دوو تۆمەتە دەستگیرکراون.
چیرۆکی سەرەکی: هێزێکی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە پۆلیسی زیقاڕ، ئۆپەراسیۆنێكی لە گەڕەکی عەسکەری شارەکە ئەنجامداوە و دوو تۆمەتبار دەستگیرکراون.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە پۆلیسی زیقار بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: دوو تۆمەتبارەکە بە ماتۆڕسکیل هەوڵی ڕاکردنیان داوە، دواتر شەڕەتەقە لەنێوان تۆمەتباران و هێزە ئەمنییەکە دروست بووە، دواتریش دەستگیر کراون.
زانیاریی زیاتر: لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەست بەسەر 10 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیراوە کە گومان دەکرێت ڕووەکی "داتۆرا" بێت. هێزە ئەمنییەکە لە هەمان شوێن کێڵگەیەکی ماددەی هۆشبەری دۆزیوەتەوە، گومان دەکرێت ئەم ڕووەکە هۆشبەرەی دەستی بەسەردا گیراوە لە هەمان کیڵگە ڕووێنرابێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا