
سانپترسپۆرگ- ڕووسیا، لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئابووری سانپترسپۆرگ سەردانی ڕووسیا دەکات، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانیش دەڵێت 'داوا لە بەشداربووانی کۆنفرانسەکە دەکەین بێن و سەرمایەکانیان لە هەرێمی کوردستان بخەنەگەڕ'.
وێنە گەورەکە: کۆنفڕانسی ئابووری سانپترسپۆرگ، کۆنفڕانسێکی ساڵانەیە کە بازرگان و وەبەرهێنەرانی وڵاتانی جیهان تێیدا بەشدار دەبن، بۆ ئەمساڵیش هەرێمی کوردستان بە فەرمی بانگێشت کراوە.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە شاندەکەی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئابووری سانپترسپۆرگ سەردانی ڕووسیا دەکات.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان سەرۆکایەتیی شاندەکە دەکات، هاوکارت فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و سەرۆکی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی و ژمارەیەک بازرگان تێدا بەشدان.
لەلایەکی دیکەوە: بەرگەشت ئاکرەیی گوتیشی: داوا لە بەشداربووانی کۆنفرانسەکە و وەبەرهێنەرە ڕووسییەکان دبێن و وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بکەن، دەرفەتی وەبەرهێنانیان بۆ ڕوون دەکەینەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە