
پارەی گەنمی جووتیاران و سایلۆ، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەشێکی دیکەی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت و بڕیارە تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە پارەکە بگاتە سەرجەم سایلۆکان.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی بازرگانی عێراق، بڕیاری خەرجکردنی 158 ملیار و 454 ملیۆن دیناری وەک پشکی هەرێمی کوردستان داوە، هاوکات چەکی پارەی جووتیارانی هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک ئامادەیە. دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی پارەکە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندییەوە دەگوازرێتەوە بۆ بانکەکانی هەرێمی کوردستان، بەشێوەیەک هەر پارێزگایەک پشکی خۆی وەردەگرێت.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا دەست بە خەرجکردنی پارەکە دەکرێت، تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممەش چەکی پارەی سەرجەم پارێزگاکان خەرج دەکرێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی بازرگانی عێراق، لە کۆی 598 ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا بڕی 476 ملیار دیناری بەچەند قۆناغێک خەرجکردووە، نزیکەی 123 ملیار دینار ماوە و بڕیارە پێش کۆتایی ئەمساڵ خەرج بکرێت.
ژمارەکان وادەڵێن: ئەو 158 ملیار و 454 ملیۆن دینارەی بڕیاری خەرجکردنی دراوە بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت:-
هەولێر: 55 ملیار و 454 ملیۆن دینار.
سلێمانی: 60 ملیار دینار.
دهۆک: 43 ملیار دینار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز