ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان؛ گەنجان زۆرینەن
- کوردستان
- 25 تشرینی دووەم

گرافیکی نەخشە و ئاڵای کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان ئەنجامی بەرایی سەرژمێری گشتیی ڕاگەیاند، بەگوێرەی ئەنجامەکان زۆرینەی دانیشتووان گەنجن و لە تەمەنی کارکردندان.
وێنە گەورەکە: ڕۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە تەواوی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە کرا.
لێدوانی فەرمی: د. دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەگوێرەی ئەنجامی فەرمی سەرژمێری زۆرینەی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان گەنجن و لە تەمەنی کارکردندان، بەراورد بە سەرژمێری و گەمارۆسازی ساڵی 2009 ڕێژەی گەشەی دانیشتووان 2.48٪ زیادی کردووە.
ئاماری بەرایی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان بەم جۆرەیە؛
ڕێژەی دانیشتووان: شەش ملیۆن و 370 هەزار و 668 کەس.
ڕێژەی شارنشین: 84%.
ڕێژەی گوندنشین: 16%.
ژمارەی خێزان: یەک ملیۆن و 379 هەزار و 163 خێزان.
تێکڕای قەبارەی خێزان: 4.6 کەس.
ژمارەی نێر: سێ ملیۆن و 200 هەزار و 506 کەس.
ژمارەی مێ: سێ ملیۆن و 170 هەزار 162 کەس.
ڕێژەی نێر: 50.24%.
ڕێژەی مێ: 49.76%.
تێکڕای گەشەی دانیشتووان: 2.48٪.
ڕێژەی ئەو خێزانانەی ژن سەرۆکیەتی: 11.86%.
ڕێژەی ئەو خێزانانەی پیاو سەرۆکیەتی: 88.14٪%.
دابەشبوونی دانیشتووان بەگوێرەی تەمەن: خوار تەمەنی 15 ساڵ 31.9%، تەمەنی کارکردن 63.7٪، تەمەنی سەروو کارکردن 4.4٪.
ژمارەی یەکەی نیشتەجێبوون: دوو ملیۆن و 28 هەزار و 937 یەکە.
لە لایەکی دیکەوە: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئێستا ژمارەی دانیشتووان گەیشتووەتەوە 45 ملیۆن و 200 هەزار کەس، بەگوێرەی ئەو ئامارەش 2.3 %ـی ڕێژەی دانیشتووانی عێراق زیادیکردووە.
زانیاریی زیاتر: لە سەرژمێری و گەمارۆسازی ساڵی 2009دا ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان چوار ملیۆن و 389 هەزار و 258 کەس بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت