
ئەلینا ڕۆمانسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق
ئاڤا نیوز
ئەلینا ڕۆمانسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئاشکرایکرد، ئيسرائيل هۆشداری لە دەرئەنجامی هێرشەکانی سەر وڵاتەکەی بە میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق داوە، حکومەتی عێراقیشی ئاگادار کردوەتەوە.
چیرۆكی سهرهكی: لەمیانی دیدارێکی ڕۆژنامەنووسی لەگەڵ میدیا عێراقییەکان ئەلینا ڕۆمانسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق گوتی: "میلیشیاکانی نزیک بە ئێران بەردەوام دەستدرێژی دەکەنە سەر ئیسرائیل، تێلئەڤیڤیش چەندین جار داوای لە حکومەتی عێراق کردووە ئەو هێرشانە ڕابگرێت".
لێدوانی فەرمی: ڕۆمانسکی ڕایگەیاند، پەیامی ئێمە بۆ حکومەتی عێراق ئەوەیە کۆنترۆڵی ئەو میلیشیایانە بکات کە بە هیچ شێوەیەک پابەندی بڕیارەکانی حکومەت و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان نابن، ئیسرائیلیش وڵاتێکە خاوەن سەروەرییە و وەڵامی هەموو هێرشێک دەداتەوە لە هەر شوێنێکەوە ئاراستە بکرێت.
زانیاریی زیاتر: باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمریکا ڕۆڵێکی زۆر گەورەی هەیە لە کەمکردنەوەی پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکە و پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ حکومەت و سەرکردە سیاسییەکانی عێراق کردووە بۆ ڕێگریکردن لەو جۆرە هێرشە تیرۆریستییانەی کە لە خاکەکەیەوە دژی وڵاتێک ئەنجام دەدرێت، لە بەرژەوەندی عێراقدا نییە بەشداری ململانێکان بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا