
دیمەنی موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی شیعە و نووسراوی سەدر لەبارەی گواستنەوەی بارەگاکانی سەرایا سەلام لەگەڵ ژمارەیەک چەکداری سەرایا سەلام. گرافیک: بڕوا ئیبراهیم - ئاڤا
ئاڤا نیوز
دوای زیادبوونی گرژییەکان و مەترسی هێرشەی ئیسرائیل، سەرایا سەلام، باڵی چەکداری ڕەوتی نیشتمانی شیعە بە بڕیاری موقتەدا سەدر سەرجەم بارەگاكانی لە پارێزگای دیالە دەگوازێتەوە دەرەوەی شار و داواش دەكات وێنە و پۆستەری بنەماڵەی سەدر لە هیچ شوێنێک دانەنێن.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی 19-11-2024، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، فشار بخاتە سەر عێراق بۆ ڕێگریکردن لە هێرشی گرووپە چەکدارەکان دژی ئیسرائیل و لایەنە سیاسی و چەکدارەکان ئەمەیان وەک هەڕەشە خوێندووەتەوە چاوەڕوان دەکەن ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر عێراق.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: موقتەدا سەدر، رێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە [رەوتی سەدر لە پێشوو]، داوای کردووە لەماوەی 40 ڕۆژدا سەرجەم بنكە سەربازییەكانی سەرایا سەلام لە دیالە بۆ دەرەوەی شارەكان بگوازرێنەوە، بڕیارەکەش سەرجەم شار و شارۆچكەكانی پارێزگای دیالە جگە لە شاری سامەڕا دەگرێتەوە.
موقتەدا سەدر داواشیكردووە، بەهیچ جۆرێک پۆستەر و وێنەی خۆی و خانەوادەی سەدر لە شەقام و شوێنە گشتییەكان و دامودەزگا فەرمی و نافەرمییەكان هەڵنەواسرێت، كاروانی ئۆتۆمبێلی بەرپرسە سەربازییەكانی کەمبکرێنەوە و نابێت لە پێنج ئۆتۆمبێل زیاتربن.
لە لایەکی دیکەوە: قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاریی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئەم هەنگاوەی سەدر بە باشی ناودەبات و دەڵێت، ئەمە وادەکات عێراق لەم شەڕە بە دووربخرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرایا سەلام هێزێكی چەكداری سەر بە حەشدی شەعبییە و لەژێر فەرمانی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدردا کاردەکەن، لەگەڵ سەرهەڵدانی داعش، سەرایا سەلام لە پارێزگاكانی دیالە و سەڵاحەددین، وەک بەشێک لە سیستمی بەرگری دروستبوون و بڵاوەیان پێکرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق چوار بڕیار بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاکان دەردەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕازیلی بە شێوازێکی نوێ دەگەڕێتەوە بۆ عێراق
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داهاتی نانەوتی تا ساڵی 2028 بە 79 ترلیۆن دینار دەخەمڵێنێت
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک تاوانباری مەترسیدار لەبەغدا دەستگیر دەکرێن
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران شکست بێنێت کارەسات دروست دەبێت
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هێنانی کرێکار لە پێنج وڵاتەوە قەدەغە دەکات