ئاڤا نیوز
هەموو لایەنە سیاسییەکان و ڕای گشتی کوردستانیش گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی حکومەتی عێراق بە ئەنقەست مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان بەتەواوی نانێرێت، بۆیە دەنگێک لە کوردستان پەیدابووە، داوا دەکات نوێنەرانی کورد هەموو بە یەک دەنگ هەڵوێست وەربگرن و بکشێنەوە، هاونیشتمانیان دەڵێن: بەسە زەلیلی، ئێستا نەکشێنەوە و هەڵوێست وەرنەگرن کەی دەکشێنەوە؟
چیرۆکی سەرەکی: لەکاتێکدا 26 ڕۆژ بەسەر مانگی 11 تێپەڕیوە، کەچی هێشتا حکومەتی عێراق مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی نەناردووە، هەر جارە و بە بیانووێک دوای دەخات، تازەترینیان دوێنێ بوو، تەیف سامی وتبووی ناینێرم، ئەمڕۆش ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا مووچەی هەرسێ مانگەکە بنێرێت، بەڵام بە ناتەواوی و بۆ هەرسێ مانگەکە 708 ملیار دینار کورتهێنان هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە لەکاتێکدایە بڕیاری دادگای فیدراڵی هەیە دەڵێت نابێت مووچە تێکەڵی کێشە و ناکۆکییە سیاسییەکان بکرێت، وەکو چۆن مووچەخۆرێک لە بەسرە لەکاتی خۆیدا مووچە وەردەگرێت، دەبێت لە هەڵەبجە و زاخۆش بەهەمانشێوە بێت. دوێنێ سەرۆکی دادگای فیدراڵی ئەم قسەیەی پشتڕاست کردەوە و وتی خۆی بەدواداچوون دەکات و دەبێت بڕیارەکە وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت، نازانم بۆ دۆخەکە وای لێهات. لەکاتێکدا مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان چەندینجار دووپاتی کردووەتەوە هەموو بەهانەکانی بەغدایان بڕیوە و داواکارییەکانیان جێبەجێ کردوون.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ئێستا هەموو لایەنە سیاسییەکان و ڕای گشتی کوردستانیش گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتەی عێراق بە ئەنقەست مووچە بەتەواوی نانێرێت، مووچە تێکەڵی کێشە سیاسییەکان دەکات، لە عێراقدا هەوڵێکی زۆر دەدرێت قەوارەی هەرێمی کوردستان لاواز بکرێت، بۆیە لە دوێنێوە بەتایبەت دوای بەدواداچوونی بەردەوامی ئاڤا بۆ پرسی مووچە و ئاشکراکردنی ڕاستییەکان لە زاری پەرلەمانتارانی پارتی و یەکێتی و ئۆپۆزیسیۆنیشەوە، دەنگێک لە کوردستان پەیابووە، داوا دەکات نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عێراق هەموو بە یەک دەنگ هەڵوێست وەربگرن و بکشێنەوە، ئەمەش وەکو ناڕەزایەتییەک و گوشار بکەن بۆ ئەوەی بەغدا کەم دەستی دەستی بە قوتی خەڵکی کوردستان بکات. لە هەموو شارەکانی کوردستان خەڵک قسەیان بۆ ئاڤا کردووە، دەڵێن بەسە زەلیلی، ئێستا نەکشێنەوە و هەڵوێست وەرنەگرن کەی دەکشێنەوە؟
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کوردستان ئامادەکاری بۆ ناردنی لیستی مووچەی مانگی شەش دەکات
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بەزووترین کات کۆدەبێتەوە
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر ئێران زیان لە ئابووری عێراق دەدات