
دیمەنی کۆبوونەوەی شاندی ئەرمینیا و وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان، وێنەKRG
ئاڤا نیوز
هەرێمی كوردستان و ئەرمینیا كار بۆ پێشخستنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان دەكەن و بۆ یەكەمجاریش سەنتەری بازرگانیی ئەرمینیا لە هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ کونسوڵی ئەرمینیا و ژمارەیەک لە خاوەن کۆمپانیاکانی ئهو وڵاته کۆبووهوە و باسیان لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە ئابووریی و بازرگانییەکانی نێوان ئەرمینیا و هەرێمی کوردستان کرد.
زانیاریی بەدەستهاتوو: وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، نزیکبوونەوە و هەماهەنگيی نێوان بازرگانان و کۆمپانیاکانی ئەرمینیا و هەرێمی کوردستانی بە هەنگاوێکی پێویست زانی بۆ پێشخست و بەرزکردنەوەی ئاستی ئابووری و بازرگانيی نێوان هەردوولا.
لەلایەکی دیکە: كۆمپانیا ئەرمینیەكان باسیان لە كارو بەرهەمەكانیان لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا كرد و بەبایەخەوە باسیان لە گونجاوی ژینگەی كار و ئابووریی كوردستان كرد، بەتایبەت لە پاڵپشتیكردنی وەبەرهێنەرانی بیانی.
زانیاریی زیاتر: تیمی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕوونکردنەوەی پێویستیان لەسەر ڕێکار و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کارگە و کۆمپانیاکان، بۆ شاندە ئەرمینیەكە خستەڕوو، هەر لەو كۆبوونەوەیە بڕیار لەسەر کردنەوەی سەنتەری بازرگانيی ئەرمینیا لە هەرێمی كوردستان درا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز