بەهۆی بایكۆتكردنی ئەندامێك كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك نەكرا
- کوردستان
- 26 تشرینی دووەم

دیمەنێک لە کۆبوونەوە ڕاوێژکارییەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک
ئاڤا نیوز
بڕیار بوو كۆبوونەوەی نۆیەمی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بکرێت، بەڵام بەهۆی بایكۆتی ئەندامێك كۆبوونەوەکە نەكرا.
وێنە گەورەكە: وا بڕیار بوو ڕۆژی سێشەممە 26-11-2024، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی زاهر ئەنوەر عاسی، ئەندامی ئەنجوومەنەكە لە هاوپەیمانیی عروبە ئامادەی كۆبوونەوەكە نەبوو، كۆبوونەوەی فەرمی نەکرا، لەبری ئەوەش كۆبوونەوەیەكی ڕاوێژكاری نەکرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە 16 ئەندام پێکدێت و بۆ هەر کۆبوونەوەیەک پێویستە سەدا 50 کۆ یەک ئامادەبن کە دەکاتە 9 ئەندام، بەهۆی ئەوەی لایەنە ناڕازییەکانیش (پارتی، بەشێکی هاوپەیمانی عەرەبی و بەرەی تورکمانی) کە 8 ئەندامیان هەیە، تاوەکو ئێستا بەشداریی کۆبوونەوەکان ناکەن.
هۆکارە زانراوەکان: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا نیوز، زاهیر ئەنوەر عاسی، كە یەكێك بوو لە هاوپەیمانەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆبوونەوەی هۆتێل ڕەشیدی بەغدا بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک، ناڕازییە لە جێبەجێنەكردنی یەكێك لە خاڵە سەرەكییەكانی ڕێككەوتنەكەی هۆتێل ڕەشید، ئەویش بریتییە لە ئازادكردنی ژمارەیەك زیندانیكراو كە تۆمەتی تیرۆریان لەسەرە.
زانیاریی زیاتر: لەو كۆبوونەوە ڕاوێژكارییەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكدا، میوانداریی هەریەك لە بەڕێوەبەری هاتووچۆی كەركووك و بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی تاوانی ڕێكخراوەكانی کرا، چەند بابەتێكی پەیوەست بەو بەڕێوەبەرایەتییانە گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوتەی ئەندامە ئامادەبووەكانی كۆبوونەوەكە كە لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا قسەیان كرد، هۆكاری ئامادەنەبوونی زاهیر ئەنوەر عاسی بەهۆی نەخۆشییەوە بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت