لەسەر مووچە هەرێمی کورستان گفتوگۆ لەبارەی وەرگرتنی هەڵوێست بەرامبەر بەغدا دەکات
- بزنس
- 27 تشرینی دووەم

مووچەی سێ مانگەکە ڕەتدەکرێتەوە
ئاڤا نیوز
هەرێمی کوردستان بیر لە وەرگرتنی هەڵوێست و ڕەتکردنەوەی ئەو پارەیە دەکاتەوە کە حکومەتی عێراق بڕیاری داوە بۆ سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵ بەناتەواوی بینێرێت.
وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی کۆبووەوە و یەکێک لە تەوەرە سەرەکییان پرسی مووچە بوو.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەكی تایبەت و ئاگادار بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کراوەتەوە کە پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵوێست وەربگرێت بەرامبەر ئەو هەموو دەستی دەستییەی لەبارەی مووچە لەلایەن بەغداوە دەكرێت".
زانیاریی زیاتر: لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی ئەوە کراوە، ئەو پارەیەی بەغدا بۆ مووچەی هەر سێ مانگەکە دەینرێت، ڕەتبكرێتەوە و وەرنەگیرێت، ئەمەش لەبەر ئەوەی كە ئەو بڕە پارەیە بەشی مووچەی هەر سێ مانگەكە ناكات.
باکگراوند: ڕۆژی سێشەممە 26-11-2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرپەرشتی سوودانی کۆبووەوە، یەکێک لە تەوەرەکان پرسی مووچەی هەرێمی کوردستان بوو و بڕیار درا بۆ هەر مانگێک بڕی 760 ملیار دینار بنێرێت، واتە بۆ هەرسێ مانگ بڕی دوو تریلیۆن و 280 ملیار دینار بنێرێت، ئەمە لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی هەر مانگێک پێویستی بە 996 ملیار دینارە بەمەش بڕی 236 ملیار دینار کورتهێنان دروست دەبێت، بۆ هەرسێ مانگەكەش قەبارەی کورتهێنان دەبێتە 708 ملیار دینار، ئەو پارەیەی بەغدا بەنیازە بینرێت، بەشی مووچەی دوو مانگ دەکات، بەمشێوەیە مووچەی مانگی 12 دەفەوتێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز