حکومەتی عێراق: هەموو ڕێوشوێنێکی یاسایی و سەربازی بۆ پاراستنی سەروەری وڵات دەگرینەبەر
- عێراق
- 28 تشرینی دووەم

لۆگۆی حکومەتی عێراق
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایدەگەیێنێت، ئەنجوومەنی وەزرای بۆ ئاسایشی نیشتمانی ستراتیژی ئەمنی و سەربازی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەک داڕشتووە بۆ پاراستنی سەروەری خاکەکەشی هەموو ڕێوشێنێک دەگرێتە بەر.
چیرۆکی سەرەکی: باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق لە میانی دیدارێکی ڕۆژنامەوانیدا تیشکی خستە سەر بابەتی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا لە لوبنان و هەنگاوەکانی حکومەت لە ئەگەری هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر خاکەکەی.
لێدوانی فەرمی: بە گوتەی باسم عەوادی ئاگربەست هەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ ئەوەی لە جەنگێکی سەرتاسەری دوورمان بخاتەوە، ئەو ئاگربەستەش لە لوبنان دەبێتە بنەمایەک بۆ ئاگربەست لە غەززە.
لە هەمان کاتدا: عێراق ڕۆڵێکی سەرەکی و میحوەری بینی لە هەماهەنگی نێوان وڵاتان بۆ گەیشتن بە ئەنجامی ئاگربەستەکە، هاوکات وەکو عێراق بەردەوام دەبین لە هاوکاریکردنی غەززەو لوبنان تا ئەوکاتە سەقامگیری دێتە ئاراوە. عەوادی وادەڵێت.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: پەیوەست بە هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆسەر گرووپە چەکدارەکانی عێراق، عەوادی ئەوەی ڕاگەیاند: ئەنجوومەنی وەزرای بۆ ئاسایشی نیشتمانی ستراتیژی ئەمنی و سەربازی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەک داڕشتووەو حکومەت هەموو ڕێوشوێنێکی یاسایی و سەربازی بۆ پاراستنی سەروەری وڵات دەگرێتەبەر.
لەلایەکی دیکە: سەبارەت بە مامەڵەیان لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا، گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند: مامەڵەمان لەگەڵیان بەپێی بەرژەوەندییەکانی عێراق دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئەمشەو 170 حاجی دیكە دەگەنەوە خاكی هەرێمی كوردستان
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
سێ درۆن لە ناوچەکانی پارێزگای زیقار دەکەونە خوارەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
سێ درۆن لە ناوچەکانی پارێزگای زیقار دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
مووشەکێک بەر باڵەخانەیەکی نزیک باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران کەوت
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
عێڕاق وەک ئامادەکارییەک چەکی دژەفڕۆکە بڵاوە پێدەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزاریی ئاسایشی عێراق لە کۆبوونەوەدایە