وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بۆ مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان پێگەیەکی بەهێزی هەیە
- کوردستان
- 28 تشرینی دووەم

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و وەزیری ناوخۆی بەریتانیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کرد و هەردوولا لەسەر گرنگی برەودان بە هەماهەنگی نێوانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر هاوڕابوون. هەر لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ئاماژەی بە بەهێزی پێگەی هەرێمی کوردستان کردووە.
وێنە گەورەکە: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، پێشوازیی لە ئیڤێت کووپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا كرد و لە كۆبوونەوەیەكدا چەند پرسێكیان تاووتوێ كرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە کۆبوونەوەدا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچکردنی نایاسایی تاوتوێ کرا، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کرد و بە هەڵبژاردنێکی سەرکەوتووی ناوبرد، هەروەها ئاماژەی بە پێگەی بەهێزی هەرێمی کوردستان دا، وەک هاوبەشێکی گرنگ و ستراتیژیی وڵاتەکەی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ئاڵنگارییە ئەمنییەکان.
گۆشەیەكی دیكە: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانی و هاریکاریی شانشینی یەکگرتوو دەربڕی و خواستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش دووپات کردەوە.
لەلایەكی دیكەوە: هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی برەودان بە هاریکاری و هەماهەنگیی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی، تاوانی ڕێکخراو و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر.
زانیاریی زیاتر: لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، بیروڕا لەبارەی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و سیستەمی بانکی و بەتایبەتی پرۆژەی (هەژماری من) ئاڵوگۆڕ کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە