دیمەنی سووتانی بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
دوو لە تۆمەتبارانی سووتاندنی بازاڕەکانی کوردستان کە لە بەغدا زیندانی کرابوون، ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان کران و ئێستا لە هەولێرن.
وێنە گەورەکە: شەش کەس تۆمەتبار بوون بە سووتاندنی بازاڕەکانی هەولێر و دهۆک و کەرکووک، چوار لەوان دەستگیرکران، سێ کەسیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراق و یەکێکیشیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا لە سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادارەوە زانیویەتی، دووان لە تۆمەتبارەکان کە کوردن ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی کوردستان کراونەتەوە و ئێستا لە هەولێر دەستبەسەرن، یەکێکیشیان عەرەبە لە بەغدا دەستبەسەرە.
تۆمەتباران کێن؟ ئەو چوار کەسەی دەستگیر کرابوون، یەکێکیان بە ناوی "ڕەنج حەبیب سۆراب" لەلایەن ئاسایشی هەولێر دەستبەسەر بوو، سیانەکەی تریش لە بەغدا دەستبەسەر بوون کە یەکێکیان بە ناوی "محەممەد نەجات" کارمەندی دژە تیرۆری یەکێتی بوو، هاوکات تۆمەتباریکی دیکە بەناوی "هونەر فەخرەدین" کارمەندی پێشووی یەکەی حەفتا بوو، لەگەڵ کەسێکی عەرەب. محەممەد نەجات و هونەر فەخرەدین ئێستا ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان کراونەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەتای ئەم مانگە هەوڵێکی زۆر هەبوو بۆ ئازادکردنیان و گوشاریش لە دادگا دەکرا لەسەر ئاستی باڵای حیزب و حکومیش. ئەوەبوو دادگای ڕەسافەی بەغدا ڕایگەیاند، ئەو سێ کەسە بەڵگەی پێویست نییە تا بیسەلمێنێت تاوانبارن. نووسراوەکەیشی لە فەیسبووک و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە و کاردانەوەی گەورەی لێکەوتەوە. ئەمەش ناڕەزایەتی و تووڕەیی خەڵکی زیانلێکەوتووی کەرکووک و دهۆک و هەولێری بەدوادا هات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە