نەوەی نوێ مەرجەكانی بەشداریكردنی لە حكومەت بە شاندی یەكێتی ڕاگەیاند
- کوردستان
- 29 تشرینی دووەم

لۆگۆی نەوەی نوێ و یەکێتی، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی گفتوگۆكردن بۆ پێكهێنانی كابینەی تازەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، شاندێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی جوڵانەوەی نەوەی نوێی لە شاری سلێمانی كرد.
وێنە گەورەکە: گەڕی دانووستان و سەردانی لایەنە سیاییەکان بۆ لای یەکتری دەستیپێکردووە، بە ئامانجی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەر یەکە لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەجیا سەردانی لایەنەکان دەکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: شاندەكەی یەكێتی پێكهاتبوون لە ڕزگار حەمە و سالار سەرحەد و سەمیر هەورامی، لەلایەن هەریەك لە ڕێبوار ئەوڕەحمان و بەدریە ئیبراهیم و فاروق غەفوور لە نەوەی نوێ پێشوازییان لێكرا.
لێدوانی فەرمی: ڕێبوار ئەورەحمان، گوتەبێژی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پڕۆژە و مەرجی نەوەی نوێمان بە فەرمی دا بە شاندەكەی یەكێتی و وابڕیارە ئەوانیش دوای تاووتوێكردنی، وەڵاممان بدەنەوە.
زانیاریی زیاتر: نەوەی نوێ داوا دەكات ئەو لایەنەی كە پۆستی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان وەردەگرێت، دەبێت دەستبەرداری سەرجەم پۆستەكانی دیكەی حكومەت بێت، هەمان مەرج و پڕۆژەشیان بە شاندی دانوستانكاری پارتی داوە، ئەم مەرجەی نەوەی نوێ لەبەرامبەر بەشداریكردنییەتی لە كابینەی تازەی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە