هیندستان دەرفەتی ڕاهێنان پێشکەش بە قوتابییانی هەرێمی کوردستان دەکات
- کوردستان
- 30 تشرینی دووەم
ئاڵای وڵاتی هیندستان و هەرێمی کوردستان،گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
كونسوڵخانەی هیندستان بەهەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان ژمارەیەك خولی ڕاهێنان و كورسی خوێندنی باڵا بۆ فەرمانبەران و قوتابیانی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنێت، کە خەرجی بەشداریكردن لە ئەستۆی حكومەتی ئەو وڵاتەیە.
وێنە گەورەكە: لەچوارچێوەی پڕۆگرامی ساڵانەی هەماهەنگیی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دەرەوەی حكومەتی هیندستان، جارێكی دیكە پڕۆگرامی "ITEC" ڕادەگەیێنرێت كە ژمارەیەك كۆرسی زانستی و ئەكادیمی بۆ فەرمانبەران لەخۆدەگرێت، جگە لە دابینكردنی دەیان كورسی خوێندنی باڵا بۆ دەرچووانی زانكۆ لە هەرێمی كوردستان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: كونسوڵخانەی هیندستان لە هەولێر لە ئەژماری فەرمی خۆی ڕایگەیاند، خوازیاران لەڕێگەی ئەپڵیكەیشنێكەوە دەتوانن داواكارییەكانیان بۆ بەشداریكردن لە خولەكانی ڕاهێنان یاخود بەدەستهێنانی كورسی خوێندن پێشكەش بكەن و مەرجی وادەیەكی دیاریكراو بۆ پێشكەشكردن ئاماژەی پێ نەكراوە.
مەرجەكان چین: خوازیاران بۆ بەشداریكردن لە كۆرسەكانی خولی ڕاهێنان پێویستە فەرمانبەری حكومی بن، تەمەنیان لەنێوان 25 بۆ 45 ساڵ بێت، هەروەها زمانی ئینگلیزی بە باشی بزانێت. بۆ خوێندنی باڵاش، پێشكەشكار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی كوردستان بێت و دەرچووی یەكێك لە زانكۆ باوەڕپێكراوەكان بێت.
خوازیاران لەڕێگەی ئەم بەستەرەوە دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە