
ئاڤا دیجیتاڵ
بۆ بەشی سێیەمی فیلمی ئەکوامان، جەیسن مۆموا، ئەکتەری بەنێوبانگی ئەمریکی بڕیاریداوە بەشداری نەکات و هەمان رۆڵی سەرەکی بگێرێت کە لە بەشی یەکەم و دووەمدا هەیبوو.
"پێموانییە وازهێنانم هەڵبژاردنێکی دروست بێت"
چۆن بڕیاریدا: ئەستێرەی فیلمی نوێی "Aquaman and the Lost Kingdom" پێشبینی ئەوەی کردووە کە پێدەچێت کاتەکەی لە رۆڵی "ئارسەر کاری"ـدا کۆتایی پێبێت. مۆموا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "ئینتەرتەیمێنت تونایت" گوتی، "مەرج نییە بمەوێت رۆڵەکەم لە فیلمی ئەکوامان کۆتایی بێت، بەڵام لە راستییدا پێموانییە وازهێنانم هەڵبژاردنێکی دروست بێت."
بۆچی گرنگە: فیلمی ئەکوامان یەکێکە لە سەرکەوتووترین فیلمەکانی جیهان و لە هەفتەی یەکەمیدا نزیکەی ملیارێک دۆلاری بەدەستهێناوە کە جەیسن مۆموا ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە بووە بە رۆڵگێڕانی وەک کارەکتەری ئارسەر کاری "ئەکوامان"، بەڵام ئێستا بەهۆی کێشەیەکەوە کە خۆی ئاشکرای نەکردووە دەیەوێت واز لەم رۆڵە بهێنێت.
چۆن باسی کرد؟ "من ئەم کارەکتەرەم خۆشدەوێت و دەمەوێت بۆ ماوەیەکی زۆر ڕۆڵی تێدا بگێڕم، حەز دەکەم ببینم ڕۆڵەکە بەرەو کوێ دەڕوات"، مۆموا لە چاوپێکەوتنەکەدا وای گوت.
هەلێکی دیکە: لەلایەکی دیکەشەوە مۆموا دەیەوێت کەسێکی دیکە ئەم رۆڵە بگێڕێت، چونکە پێی وایە چانسی گەشەکردنی بەمشێوەیە زیاتر دەبێت.
لەڕووی بزنسەوە: لە هەفتەی یەکەمی نمایشکردنیی نوێترین فیلمی "Aquaman and the Lost Kingdom" لە سینەماکانی جیهان پەخشکراوە کە لە هەفتەی یەکەمیدا زیاتر لە 40 ملیۆن دۆلاری بۆ کۆمپانیای DC بەدەستهێناوە و زۆرترین بینەری هەیە لە بۆکس ئۆفیسی ئەمریکی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مۆموا بۆ یەکەمجار لە فیلمی Justice League لە ساڵی 2017 وەک ئارسەر "ئەکوامان" ڕۆڵی گێڕاوە، ئەمە پێش ئەوەی لە ساڵی 2018 فیلمێکی تایبەت بەخۆی هەبێت، بەڵام ئێستا مۆموا تووشی جۆرێک لە خەمۆکیی بووە سەبارەت بە ڕۆڵگێڕانی لە فیلمەکەدا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان بەفەرمی برسییەتی لە غەززە ڕادەگەینێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی تیمێکی تایبەت ڕەوانەی سلێمانی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوای 25 ساڵ، ژنێک بەهۆی ژیریی دەستکردەوە گوێی لە دەنگی خۆی دەبێتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
گەڕەكە دێرینەكانی ئاكرێ بەهەمان شێوازی خۆیان نۆژەن دەكرێنەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی هەر دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق زیاتر لە 14 ملیار دینار بووە
21 ئاب
دادوەرە میهرەبانەکەی ئەمریکا لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
20 ئاب
بۆ ڕێگری لە کۆچبەران ترەمپ فەرمانی داوە دیواری سنووری وڵاتەکەی ڕەش بکرێت
20 ئاب
- کولتوور
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
گەڕەكە دێرینەكانی ئاكرێ بەهەمان شێوازی خۆیان نۆژەن دەكرێنەوە