ئارین مەسرور بارزانی: کاری لە پێشینەمان چارەسەرکردنی قەیرانە ژینگەییەکانە
- کوردستان
- 2 کانوونی یەکەم
ئارین مەسرور بارزانی لە میانەی کردنەوەی پڕۆژەی کوردستان فاوەندیشن
ئاڤا نیوز
پرۆژەی "کوردستان فاوەندەیشن" بە ئامادەبوونی دەیان کەسایەتی و نوێنەری وڵاتان لە هەولێر کرایەوە، لە میانی کردنەوەی پڕۆژەکەدا ئارین مەسرور بارزانی، تیشکی خستەسەر گرنگیدان بە ڕەخساندنی دەرفەتی کار بۆ گەنجان و هەوڵدان چارەسەری پرسە ژینگەییەکان.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ دووشەممە 2-12-2024، پرۆژەی "کوردستان فاوەندەیشن" بە ئامادەبوونی غانم مفتاح، ئەو هاووڵاتییە قەتەرییەی کە ئاهەنگی دەستپێکردنی مۆندیالی 2022ی قەتەری کردەوە، لە شاری هەولێر ڕاگەیێنرا. دوای ئەم هەنگاوە، کوردستان فاوندەیشن دەبێتە سەکۆیەکی گرنگ بۆ پێشخستنی تواناکانی گەنجان.
لێدوانی فەرمی: ئارین مەسرور بارزانی، لەمیانەی ڕاگەیاندنی پڕۆژەکەدا ڕایگەیاند: ئەم پڕۆژەیە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەلێنە بوو کە وای دەکرد گەنجان بێ ئومێدبن، ئەم دامەزراوە فراوانە درێژە پێدەری ئەو کاروانەیەی کە دەستمان پێکردوە بۆیە بە گەشبینییەوە لە داهاتوو دەڕوانین.
کوردستان فاوندەیشن، دەستپێشخەرییەکی نوێ و جیاوازە بۆ پشتیوانیی و پێشخستنی توانای هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پرۆژەی جیاواز و کاری جۆری.
ئەم دامەزراوەیە دەبێتە چەترێک بۆ کۆکردنەوەی سەرجەم پرۆژەکانی بواری گەنجان و کار و خۆبەخشی و گۆڕانی کەشوهەوا و پەروەردە و تەکنەلۆژیا، لەگەڵ چەندین دەستپێشخەریی نوێ لە بواری پێشخستنی کۆمەڵگە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەوانی هەڵەبجە قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە