
پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ دووشەممە پەرلەمانی عێراق كۆبووەوە و لەمیانەدا گفتوگۆی چڕ و پڕ سەبارەت بە سێ پڕۆژە یاسای گرنگی پەیوەندیدار بە كورد و سوننە و شیعە كرا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەماندا هەریەك لە پڕۆژە یاساكانی هەمواری یاسای باری کەسی، پرۆژە یاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتی موڵک و ماڵی داگیرکراو و هەموارکردنەوەی یاسای لێبوردنی گشتیی ژمارە 27ی ساڵی 2016 خرانە دەنگدانەوە.
لێدوانی فەرمی: سەباح سوبحی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا تەواوی بڕگەكانی هەرسێ پڕۆژە یاساكە خرانە دەنگدانەوە و دەنگیان لەسەر درا، ئەوەی ئێستا ماوە ئەوەیە كە هەر پڕۆژە یاسایەك بەتەواوی و تێكڕا بخرێتە دەنگدانەوە و دەنگی كۆتایی لەسەر بدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکەم: پرۆژەیاسای هەمواری یاسای باری کەسی، شیعە داوای پەسەندکردنی دەکات، پرۆژە یاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتیی موڵک و ماڵی داگیرکراو بە فەرمانی ئەنجوومەنی ناسراو بە "قیادەی سەورە"ــی هەڵوەشاوە، کورد داوای پەسەندکردنی دەکات، هاوكات هەموارکردنەوەی یاسای لێبووردنی گشتیی ژمارە 27ی ساڵی 2016ـە، سوننە داوای پەسەندکردنی دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا