شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بۆ ئاڤا: دڵنیایی دەدەین سنوورمان لەگەڵ سووریا پارێزراوە
- عێراق
- 3 کانوونی یەکەم

لیوا تەحسین خەفاجی، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق
ئاڤا نیوز
عێراق ڕێکاری تووندی لەسەر سنوور لەگەڵ سووریا گرتووەتەبەر و دڵنیایی دەدات کە دۆخی سنووری سووریا بێ کێشەیە و بە هیچ شێوەیەک "تیرۆریستان" ناتوانن دزە بکەنە سنووری عێراق.
وێنە گەورەکە: بەهۆی سەرهەڵدانەوەی شەڕ لە سووریا مەترسی گەیشتنی گرووپە چەکدارەکان بۆ نزیک سنووری عێراق زیادی کردووە و بۆ ڕێگریکردن لە هەر مەترسییەک ڕێکاری نوێ دەگرێتەبەر.
لێدوانی فەرمی: لیوا تەحسین خەفاجی، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: دڵنیایی دەدەمە کورد و عەرەب و هەموو گەلی عێراق کە بارودۆخی سنووری سووریا ئارامە، ئەوەش بەهۆی ئەو ڕێکارانەی ئێستا و پێشووتر گرتوومانەتەبەر بە درێژایی 610 کیلۆمەتر و هاوکاریی بەرزمان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە هەیە و هیچ بۆشاییەک لەسەر سنوور نییە و تیرۆریستان ناتوانن دزە بکەنە ئەم دیوی سنوور.
زانیاریی زیاتر: لیوا خەفاجی لەبارەی چەکدارانی داعش گوتی: بەردەوامین لە گەڕان بەدوای چەکدارانی داعش و بەردەوام بۆردوومانیان دەکەین و تەنیا ئەمساڵ هێزە ئاسمانییەکان 150 تیرۆریستیان کوشتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا