
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، سوودانی خۆی داوای کردووە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا ئامادەبێت و تیایدا سیاسەتەکانی حکومەت پەیوەست بە دۆخی ناوچەکە و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان تاوتوێ دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و یەکەم بڕگەی دانیشتنەکەی بریتی دەبێت لە میوانداریکردنی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، هاوکات گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی گشتیش دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، پەرلەمانی عێراق لەسەر داوای خۆی میوانداریی محەممەد شیاع سوودانی دەکات بۆ تاوتوێکردنی سیاسەتەکانی حکومەت و ئەو ڕێوشوێنانەی کە دەیگرێتەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و پێشهاتە بەردەوامەکانی ناوچەکە، لەدوای ڕووداوەکانی 07ـی تشرینی یەکەمی 2023ـەوە.
زانیاریی زیاتر: لە ڕاگەیێنراوەکەدا باس له ئامانجەکانی بەرنامەی حکومەت و کارە لەپێشینەکانی و ئەوەی بەدەستهاتووە دەکرێت، لەگەڵ پڕۆژەیاسا گرنگ و پێویستەکان بۆ تەواوکردنی ئامانجەکانی پلانی گەشەپێدان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا