ئاڤا نیوز
هەوڵەکانی حکومەت و هاوپەیمانان بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی یەکەی 70 و 80ی پێشمەرگە بەردەوامن، لەو چوارچێوەیەدا بەردەوام مەشق و ڕاهێنانیان پێ دەکرێت بۆ ئەوەی لەمەدوا ببنە هێزێکی فەرمی و ڕێکخراو.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە 3-12-2024، لە شاری هەولێر مەراسیمێكی جوان و سەرنجڕاکێشی سەربازی هەبوو، سەرۆك مەسعود بارزانیش ئامادە بوو، ئەویش ڕێوڕەسمی كۆتایی خولی 16ی هێزەکانی سەر بە فەرماندەیی یەکەی 80 بوو.
ڕێوڕەسمەكە لە بنکەی مەشقی پیادەی هەولێر کرا، وەك هەمیشە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەستیپێكرد، پاشان فەرماندەی خولەكە دەستووری لە سەرۆك بارزانی وەرگرت و ڕێڕۆشتنی سەربازیی بەشداربووانی خولەكەی دەستپێكرد.
شێوازی جێبەجێکردن: لە مەراسیمەكەدا چەند نمایشێكی سەرنجڕاكێش کران، لە یەكێك لە نمایشەكاندا ژمارەیەك پێشمەرگە هاتنە مەیدان و ڕاهێنەرەكانیان چەند دارێكی پتەویان هێنا و وردەوردە لە شان و دەست و قاچی پێشمەرگەكانیان دەشكاند، یەكێك لە ڕێكخەرانی رێوڕەسمەكە پارچە دارێكی شكاوی لەسەر زەوی هەڵگرتەوە و نیشانی سەرۆك بارزانی دا، بۆ ئەوەی دڵنیابێتەوە لە پتەوی و تۆكمەیی دارەكە، سەرۆكیش زەردەخەنەیەكی كرد و بە ڕووخسار وای نیشان دا كە بەدڵیەتی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەریەك لە یەكەكانی 70 و 80 پێشمەرگەن، بەڵام لە دەرەوەی ئیدارەی وەزارەتی پێشمەرگەن، هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و هاوپەیمانان بۆ یەكگرتنەوەی ئەو هێزانە و كۆكردنەوەیان لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە چڕتر بوونەتەوە، دواین وادەش بۆ ئەو یەكگرتنەوەیە ساڵێک و مانگێکی دیکەیە و دروست ڕۆژی 1-1-2026، بەپێی گوتەی فەرماندەكانی یەكەی 80 ئەم خولانە بەشێكن لە ئامادەكاری بۆ گواستنەوەی ئەو هێزانە بۆ سەر وەزارەت.
پێدراوە ڕاستەکان: دەبێت پەیکەری وەزارەتی پێشمەرگە لە 11 فیرقە پێکبێت، ئەو فیرقانەش لە یەکگرتنەوەی هێزەکانی یەکەی 70 و 80 پێکدەهێنرێن، تاوەکو ئێستاش چوار فیرقە پێکهێنراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە