
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە تاوتوێی دۆخی ناوچەکە بەگشتی و سووریا بەتایبەت.
وێنە گەورەکە: شەڕی قورسی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و دەستەی تەحریر شام و حکومەتی بەشار ئەسەد کە لە حەلەبەوە دەستیپێکرد، بەردەوامە و تاوەکو ئێستا سەدان کەس کوژراون کە زۆربەیان چەكدارانی گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەكانن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیاکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە کە ڕۆژی هەینیی داهاتوو 06-12-2024، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بینینی بەرپرسانی باڵای عێراق سەردانی بەغدا دەکات بەمەبەستی تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی سووریا.
بۆچی گرنگە: سەردانەکەی عێراقچی دوای سەردانیکردنی دیمەشق و ئەنقەرە دێت لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ ئاڵۆزییەکانی سووریا و ڕاگرتنی شەڕ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، لایەنەکانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بە ئامادەبوونی سوودانی لە بەغدا کۆبوونەوە و دەستپێشخەرییەکی عێراقییان ڕاگەیاند بۆ بانگهێشتکردنی وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی پەیوەندیدار بە قەیرانی سووریا بۆ کۆبوونەوەیەکی خێرا لە بەغدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا