ئاڤا نیوز
خەڵکی کوردستان چاوەڕوانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانن، بۆ ئەمەش چاوەکان لەسەر نزیکبوونەوەی پارتی و یەکێتین بۆ ئەوەی وەک دوو لایەنی براوەی هەڵبژاردن ڕێککەوتن بکەن.
زانیاریی زیاتر: پارتی دیموکراتی کوردستان پێیوایە بە بەڕێوەچوونی یەکەمین کۆبوونەوەی پەرلەمان شەرعیەتی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان جێگیر کراوە.
لێدوانی فەرمی: ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "بەهاوکاری هەموو لایەک شەرعیەتی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانمان جێگیر کرد، ئێمە شتێکی گەورەمان کرد، دۆخی ناوچەکە کاریگەری لەسەر خێراکردنی کۆبوونەوەکانی نێوان یەکێتی و پارتی دەبێت".
لەلایەکی دیکە: هەر لەبارەی یەکەم کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پۆڵا سیروان تاڵەبانی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بە ئاڤای ڕاگەیاند: دوای ئەوەی کۆبوونەوەی پەرلەمان بە باشی تێپەڕی، بێگومان لەم ڕۆژانە بابەتی پێکهێنانی حکومەت چڕدەبێتەوە و کۆبوونەوەکان لە ئایندەیەکی نزیک دەستپێدەکەنەوە و دەمانەوێت زوو حکومەت پێکبهێنرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای یەکەمین کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمان، تەنیا یەک مانگ لە پێش لایەنە سیاسییەکان دەبێت، بۆ ئەوەی ڕێککەوتن بکەن و پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت یەکلایی بکەنەوە.
باکگراوند: دوای ئەوەی یەکەمین کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە ڕۆژی 2-12-2024 بەڕێوەچوو و ئەندامانی پەرلەمان سوێندی یاساییان خوارد، کۆبوونەوەکە بە کراوەیی بەجێهێڵدرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە