
باڵەخانەی نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆک
ئاڤا نیوز
تەندروستی دهۆک گیانلەدەستدانی گەنجەکەی نەخۆشخانەی ئازادی پشتڕاست دەکاتەوە و دەلێت: لێکۆلینەوە لە ڕووداوەکە دەکەین.
چیرۆکی سەرەکی: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 4-12-2024، لە نەخۆشخانەی حکومی ئازادی نەشتەرگەرییەک بۆ گەنجێکی تەمەن 22 ساڵان دەکرێت، دوای نەشتەرگەرییەکە گەنجەکە بەهۆش خۆی نایێتەوە و گیانلەدەست دەدات.
لێدوانی فەرمی: د. سەگڤان سلێمان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: گەنجەکە بەسەرکەوتوویی و بێ کێشە نەشتەرگەریی شەویلگەی بۆ کراوە، بەڵام دوای نەشتەرگەرییەکە، گەنجەکە کۆمەڵێک لێکەوتەی خراپی لێ دەردەکەوێت و بەهۆیەوە تەندروستی تێکدەچێت و گیانلەدەست دەدات.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادی ئەوەشی گوت: سبەی پێنجشەممە 5-12-2024، لیژنەیەکی لێکۆلینەوە، لە هۆکاری ڕووداوەکە پێکدەهێنرێت و دواتر ئەنجامەکەی بۆ ڕای گشتی بڵادەکرێتەوە، لە هەبوونی هەر هەڵەیەکیش لە نەشتەرگەرییەکە، یاسا کاری خۆی دەکات.
باکگراوند: نەشتەرگەریی شەویلگەکان جۆرێکی نەشتەرگەرییە تێیدا ناڕێکییە ئێسکییەکانی شەویلگە و ددانەکان ڕێکدەکرێنەوە، ئەمەش بۆ ئاسانکردنی ئەو کردارانەی کە ددان و شەویلگەکان لێی بەرپرسن، بەرێوەچوونی جووڵەکانیان بەشێوەیەکی باشتر و بەخشینی شێوازێکی جوانتر بە دەمووچاوی چارەخوازەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز